کوردستان میدیا: لە دوای شەهیدبوونی پۆلێک لە پێشمەرگەکانی کوردستان لە کێلەشینی شنۆ بە دەستی چڵکاوخۆر و بەکرێگیراوانی ڕێژیم، مامۆستایانی زانکۆ و قوتابخانەکانی کوردستان پەیامی هاوخەمیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە:
په‌یامی پرسه‌ی كۆمه‌ڵێک ماموستای زانكۆی و قوتابخانه‌كانی شاره‌كانی پیرانشار، شنو، بۆكان، مه‌هاباد، نه‌غه‌ده، سه‌قز، مه‌ریوان و مه‌رگه‌وه‌ڕ
ئیمه كۆمه‌ڵێک له مامۆستایانی زانكۆ و قوتابخانه‌كان له شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی ٦ پێشمه‌رگه‌ی ئازا و گیانفیدا له ناوچه‌ی شنۆ، پرسه و سەرەخۆشی خۆمان ئاراسته‌ی هاوسه‌نگه‌رانمان له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له ڕێگای ئێوه‌وه له بنەماڵەی بەڕێزی شەهیدە تازەکانمان ده‌كه‌ین.
بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و حیزبه‌كه‌شمان دڵنیا ده‌كه‌ینەوە هەتا سه‌ركه‌وتنی یەکجاری وه‌ک پێشمه‌رگه‌ی شار له سه‌نگه‌ری زانكۆ و قوتابخانه‌دا ڕێبواری پڕ له سه‌روه‌ری شه‌هیدان بین و هەتا وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانتان له خه‌بات و تێكۆشان به‌رده‌وام بین.