مامۆستایانی قوتابخانەکانی ئێران و کوردستان ماوەی سێ مانگە بەستەی ئینتێرنێتییان تەواو بووە بەڵام ڕێژیمی ئێران ئینتێرنێتیان بۆ دابین ناکات.
بەپێی زانیارییەکان بەستەی ئینتێرنێتی سێ مانگەی مامۆستایانی قوتابخانە ماوەیەک تەواو بووە و ڕێژیمی ئێران ئەو بەستەیەی ئێنتێرنێتیان بۆ دابین ناکاتەوە.
ئەگەرچی مامۆستایان ئینتێرنێتیان نییە بەڵام خوێندن لە کوردستان و ئێراندا هەروا بە شێوەی ئانلاینە.
هاوکات بەرنامەی "شاد" ئەوەندە لاواز کار دەکات کە مامۆستایان ناچارن کەڵک لە ئەپی دیکەوە وەربگرن.
هەندێک لە مامۆستایانی قوتابخانەکانی ئێران ڕایانگەیاندووە: "ئەپی شاد سەرەڕای ئەوەی بە زەحمەت دەکرێتەوە، کێشەی ئاپلۆد و دانلۆدی هەیە و قوتابییان و مامۆستایان کێشەی ناردن و وەرگرتنی بابەتیان هەیە و لاوازبوونی دەنگ و ڕەنگ هۆیەکی دیکەی بێکەڵکبوونی ئەو ئەپەیە".
خوێندن بە شێوەی ئانلاین بووەتە هۆی بەجێمانی قوتابی یان مامۆستاکە لە وانە و ڕاھێنانەکان.
دانانی شێوەی خوێندنی ئانلاین لە کوردستان و ئێراندا کێشەی ماڵیشی بۆ بنەماڵەی قوتابییەکان دروست کردووە چونکە بەشێک لە قوتابییان ناچار بوونە مۆبایل بکڕن.