كوردستان میدیا: مامۆستا "تاهیر یاروه‌یسی"، له هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كانی ته‌مووره‌ژه‌نی داڵاهوو، له ته‌مه‌نی ٧٩ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
"تاهیر یاروه‌یسی"، له مامۆستا بێوێنه و به‌ناوبانگه‌كانی مووسیقای مه‌قامی و ئایینیی ته‌مووره، خه‌ڵكی داڵاهووی سه‌ر به پارێزگای كرماشان، ڕۆژی ڕابردوو، ڕێكه‌وتی ٢٥ی پووشپه‌ڕ، له نه‌خۆشخانه‌ی بیستونی كرماشان كۆچی دوایی كرد.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده كورده له بواری ژه‌نیاری گەیشتبووە ئاستێک كه له ژه‌نیاره به‌ناوبانگه‌كانی جیهان دێتە ئەژمار و هه‌تا دواساته‌كانی ژیانی، له بواری هونه‌ری كوردی و مووسیقای مه‌قامی یارسان، تێكوشانی هه‌بوو.
هونه‌رمه‌ندی یارسانی، "تاهیر یاروه‌یسی"، له بواری هونه‌ری كوردی، خزمه‌تی زۆری كردووه و به گۆرانی و سازه‌كه‌ی، قوتابخانه‌ی مووسیقای كوردیی ڕه‌نگین كردووه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه قوتابیی زۆری فێر ژه‌نیاری كردووه، له ده‌یان فێستیڤاڵی هونه‌ری له ئاستی كوردستان، ئێران و جیهاندا به‌شداریی كردووه و به سه‌دان به‌رهه‌می هه‌یه.
"تاهیر یاروه‌یسی"، هونه‌رمه‌ندێكی پێبه‌ند، دڵسوز و نیشتمانپه‌روه‌ر بوو كه ڕێزی تایبه‌تی له ناوچه‌ی گۆران و پارێزگای كرماشان و به‌گشتی له كوردستان هه‌بوو و توانی له درێژه‌ی چالاكیی هونه‌ریی خۆیدا، زۆرتر له ٧٠ مه‌قامی ڕه‌سه‌نی كوردی كه له ٧٠٠ ساڵی ڕابردووەوە هه‌بووه، سینگ به سینگ بگوازێته‌وه بۆ بەرەی ئێستا و پێش له له‌نێوچوونیان بگرێت.