کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مامۆستایەکی زانکۆی "پۆلیتکنیک" لە دهۆک، گولـلەنەبڕێک دروست دەکات

11:14 - 24 خەزەڵوەر 2720

مامۆستایەکی زانکۆ لە دهۆک، گولـلەنەبڕێکی دروست کردووە و لە وڵاتی "ئیرلەند" بڕوانامەی داهێنانی بەدەست هێناوە.

مامۆستا "زوهێر" مامۆستایەکی زانکۆی "پۆلیتکنیک" لە دهۆکە کە توانیویەتی گولـلەنەبڕێک بە کێشی ٣.٧ کیلۆگرەم دروست بکات.

ناوبراو ساڵی ٢٠١٨ لە زانکۆی "یوزنجیـ"ـی تورکیی بڕوانامەی کارناسیی باڵای لە دروستکردنی قەڵغانی گولـلەنەبڕدا بەدەست هێناوە.

ئەو مامۆستایە باسی لەوە کردووە کە تورکیه پشتیوانیی خۆی لەو داهێنانە دەربڕیوە، بەڵام ناوبراو داهێنانەکەی لە هەرێمی کوردستان دەخاتە بەر دەستی هێزی پێشمەرگەوە.

ئەو گولـلەنەبڕە ماوی ٩ مانگ لە تورکیە کاری لەسەر کراوە و لە تاقیگەدا چەکی سووک و قورسی وەک "RPG" و  "BKC"ی لەسەر تاقی کراوەتەوە و سەرکەوتوو دەرچووە.