لە گوندی "چاولکان حاجی" سەر بە ناوچەی "کەڵاتەرزانـ"ـی سنە، مامۆستای قوتابخانەی ئەو گوندە بە زۆرەملێ قوتابییانی پۆلی یەک هەتا شەشی کردووەتە بەسیج.
دانیشتووانی ئەو گوندە بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"یان ڕاگەیاندووە: "مامۆستای قوتابخانەی ئەو گوندە بە ناوی خ.ئەلف وێڕای ژنەکەی،بە زۆرەملێ قوتابییانی پۆلی یەک هەتا شەشیان کردووەتە بەسیج".
بنەماڵەی ئەو قوتابییانە ڕایانگەیاندووە: "منداڵەکانیان ترسێندراون و بە هەڕەشە و زۆرەملێ کراونەتە بەسیج".
سیاسەتی بەسیجکردنی قوتابییان بۆ سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق دەگەڕێتەوە و لەو شەڕەدا هەزاران قوتابی کوژران.