مامۆستا "بەهائەدین نووری" سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعیی عێراق لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا بەهۆی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو نووسەر، سیاسەتمەدار و سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعیی عێراق ساڵی ١٩٢٧ی زایینی لە گوندی "تکیە" سەر بە بەخشی "قەرەداغ" لە پارێزگای "سێلمانی" لەدایک بووە. ساڵی ١٩٤٦ی زایینی پەیوەست بووە بە حیزبی شیوعی و لە ساڵی ١٩٤٩ هەتا ١٩٥٣ سکرتێری ئەو حیزبە بووە.
ناوبراو بەهۆی چالاکییەکانی لە بواری سیاسی و ئازادیخوازی ساڵی ١٩٥٣ی زایینی لەلایەن ڕێژیمی "بەعس" دەسبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرا. دواتر ئەو حوکمە بەهۆی گوشارە نێودەوڵەتییەکان هەڵوەشاوە.
"نووری" ساڵی ١٩٩٤ی زایینی "بزووتنەوەی دێموکراسیخوازانی کوردستانـ"ـی دامەزراند. ناوبراو جیا لەوەیکە سیاسەتمەدارێکی بە توانا بوو، کاری وەرگێڕانیشی دەکرد و نووسەرێکی زۆر باشیش بوو.
ناوبراو لە بیرەوەرییەکیدا باسی ئەوە دەکات چۆن دوکتور "قاسملوو"ی ناسیوە و دوکتور "قاسملوو" یارمەتیی پێداون.