کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مانگرتنی کرێکارانی لەکار دوورخراوی پاڵاوتگەی گاز لە ئیلام بەردەوامە

13:17 - 30 خاکەلێوه 2721

ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی خاکەلێوە، ژمارەیەک لە کرێکارانی لە کار دوورخراوی پاڵاوتگەی گاز لە ئیلام لە بەردەم پارێزگاریی ئەو شارە کۆ بوونەوە.

ئەو کرێکارانە بەهۆی ئەویکە بێ هۆکار لەلایەن کارفەرماکانیانەوە دەر کراون و چەندین مانگە مووچەیان پێ نەدراوە، کۆبوونەوی ناڕەزایەتییان بەڕێوە بردووە.

چەندین ڕۆژ بەسەر مانگرتنی کرێکارانی پاڵاوتگەی گاز لە ئیلام تێدەپەڕێت، بەڵام هەتا ئێستا لەلایەن بەرپرسانەوە هیچ وڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.

لە پارێزگای ئیلام بەهۆی هێنانی کەسانی ناخۆجێیی، ئەو کرێکارانە لەسەر کارەکانیان دەر کراون.

زۆربەی هەرە زۆری کرێکاران و کارمەندانی پارێزگای ئیلام لە کەسانی ناخۆجێیی پێک هاتووە و هیچ دەرفەتێک بۆ کرێکارانی کورد بوونی نییە و بەردەوام مافی کرێکارانی خۆجێیی و کورد پێشێل دەکرێت.