کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ماوەیەکە کەسانێکی سەر بە ڕێژیم کەلوپەلی نێو موچە و مەزرای خەڵک لە گوندی "مێراو" دەدزن

10:55 - 15 بەفرانبار 2721

بەپێی هەواڵێک کە بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" گەیشتووە، ماوەیەکە ژمارەیەک کەسی بەکرێگیراو کەلوپەلی نێو مووچە و مەزرای خەڵکی گوندی "مێراو" سەر بە ناوچەی "ژاوەرۆ"ی سنە دەدزن.

هاووڵاتییان باسیان لەوە کردووە ئەو کەسانە زۆرتر مەبەستیان تێکدانی ئەمنییەت و ئاسایشی ئەو گوندە و ناوچەکەیە و بۆ ئەوەیه خەڵکەکە بەو بیانوویە چەکدار بکرێن.

لە ئێستادا خەڵکی "مێراو" بۆ خۆیان نیگابانی لە موچە و مەزراکانیان دەدەن.

هەروەها سێ کەس لەو دزانە خەریکی بڵاوکردنەوەی ماددە سڕکەرەکانن و مێرمنداڵانی ئەو گوندە فێری بەکارهێنانی ئەو ماددە سڕکەرانە دەکەن.

ڕێژیم جاروبار بۆ بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتی ماوەیەک ئەو دزانە دەسبەسەر دەکات و پاشان ئازادیان دەکات.

ئەو دزین و بەتاڵانبردنە تەنیا لەو شارە سەری هەڵنەداوە بەڵکوو لە زۆربەی شارەکانی دیکەی کوردستان ئەو دیاردە دزێوە بوونی هەیە کە خەڵکی تووشی دڵەڕاوکێ کردووە.