لە ٩١ـەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی شەهید دوکتور قاسملووی هەرگیز نەمر، ماڵپەڕی قاسملوو دەست بەکار بوو. بەڕێوەبەرانی ئەم ماڵپەڕە لەمبارەوە ئاگادارییەکیان بڵاو کردەوە.
لە بەشێکی ئەو ئاگادارییەدا هاتووە:
یەکێک لە شوێندانەرترین کەسایەتییەکانی کوردستان شەهید دوکتور قاسملووە کە وەک کەسایەتییەکی ئاکادێمیک و شۆڕشگێڕێکی کەموێنە لە تیۆری و پراکتیکدا بووەته ڕێبازێکی بێ وێنە بۆ ڕزگاری و ئازادیی کوردستان. کەسایەتییەک کە تەنانەت لە دەرەوەی وڵات بە سەدان دۆستی لە گرینگترین وڵاتانی جیهان بۆ کورد کۆ کردەوە کە هەموویان سەرکردە و کەسایەتیی گەورەن.
دوکتور قاسملووی نەمر کەسایەتییەکە کە تا دێت زیاتر کاریگەرییەکانی لەسەر کوردستان دەردەکەوێت و بارودۆخی وڵاتمان کوردستانیش وا دەخوازێت کە بۆ پێشکەوتنی دۆزی کورد لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات هزری دوکتور قاسملوو زیاتر لە جاران لە کوردستان و دەرەوەی وڵات پەرە پێ بدەین.
ههر بۆیه بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین کە وەک پێویستییەکی مێژوویی لە ٩١ـەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی شەهید دوکتور قاسملووی هەرگیز نەمر، ماڵپەڕی قاسملوو دەست بەکار بوو. ماڵپەڕێک بۆ هەموو بابتگەلێکی پێوەندیدار بە قاسملووی ڕێبەر و مەکۆیەک بۆ هەموو بەرهەمەکانی شەهید دوکتور قاسملوو وەک کتێب، وێنە، دەنگ و فیلم..
هەروەها له ڕێگای ئهم ئاگادارییهوه و بۆ هەرچی دەوڵەمەندترکردنی ئەم ماڵپەڕە دەستی یارمەتی بۆ هەموو دڵسۆزان و ڕێبوارانی پێغەمبەری ئاشتی درێژ دەکەینەوە و داوا دەکەین کە هەر کەس هەر بابەت و وتار و ئارشیوێکی لەو پێوەندییەدا هەیە بۆمان بنێرێت.
www.ghassemlou.com