![](/weney-mallperr/7088.jpg)
کوردستان میدیا: فریدۆم هاوس (ماڵی ئازادی) لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاند کە وڵاتی ئێران لە بواری سانسۆڕی ئینتێرنێتیدا پلەی سێهەمی جیهانی هەیە.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتی فریدۆم هاوس کە ڕۆژی چوارشەممە شەشی خەزەڵوەری ١٣٩٤ بڵاو کراوەتەوە، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، وڵاتی ئێران لە بواری سانسۆڕی ئینتێرنێتیدا، پلەی سێهەمی جیهانی هەیە و ئەم ناوەندە ئامریکاییە سەبارەت بە دۆخی ئینتێرنێت لەم وڵاتەدا نیگەرانیی خۆی دەربڕیوە.
ئەم ڕاپۆرتە باس لەوە دەکات کە ساڵی ٢٠١٥ی زایینی، پێنجەمین ساڵی بەرودوایە کە دۆخی ئازادیی ئینتێرنێت لە جیهاندا خراپتر دەبێت.
ئەم ڕاپۆرتە سەبارەت بە دۆخی ئینتێرنێت لە ئێراندا نووسیویە کە لە ئێران، هەوڵە ئەرێنییەکانی حەسەن ڕووحانی سەکۆمار و وەزارەتی پەیوەندی و تێکنۆلۆژیی زانیاری، بووەتە هۆی بەرین بوونەوە و بەرفراوان بوونی بەرەی سێهەمی ڕایەڵەی مۆبایل لە سەرانسەری ڕایەڵەکاندا. بەڵام سەرەڕای وتە چاکسازیخوازانەکانی سەرکۆمار، ڕێگای باشتر بوونی دۆخەکە لە بواری ئازادییە کۆمەڵایەتییەکاندا، وەکوو خۆی ماوەتەوە و لە لایەن ڕێبەری کۆماری ئیسلامی و دەسەڵاتدارانی کۆنەپارێزەوە گیراوە.
لە کۆتایی ئەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ئێران لە ژوئییەی ٢٠١٤ی زایینیدا، هەشت کەسی بە هۆی دانانی کورتەنامەی دژی حکوومەت لەسەر فەیسبووک، لەسەر یەک بە ١٢٧ ساڵ زیندان سزا داوە.
وڵاتی ئێران لە ڕاپۆرتی ساڵی پاری ماڵی ئازادی لە بواری ئازادیی ئینتێرنێتیدا، خراپترین پلەی بەرکەوت.
ماڵی ئازادی پێشتریش لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا، سەبارەت بە ئازادیی چاپەمەنی لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهاندا نووسیبووی کە ئێران بە پلەی ١٩١ەوە لە نێوان ١٩٩ وڵاتدا، لە باری ئازادیی چاپەمەنییەوە لە ڕیزی خراپترینی خراپەکاندایە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتە نوێیەکەی ماڵی ئازادی لەو بارەوە هاتووە کە بێلاڕووس، ئێتیۆپی، ئەندۆنێزی، ئێران، قەزاقستان و ئۆزبەکستان لەو وڵاتانەن کە لە وڵاتانی دیکە زیاتر هەوڵی یاساغ کردنی کەڵک وەرگرتن لە تۆڕ و دیکەی کەرەستە هاوشێوەکانیان داوە و وڵاتی چینیش، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا دەستپێڕاگەیشتن بە چەندین (وی پی ئێن)ی سەرنجڕاکێشی ڕاگرتووە.