کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ماڵی ئازادی: ئێران لە بواری ئازادیی ئینتێرنێتدا پلەی ١٦ی لە ئاستی جیهاندا هەیە

18:00 - 30 خەرمانان 2721

 فریدۆم هاوس (ماڵی ئازادی) لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە کە وڵاتی ئێران لە بواری ئازادیی ئینتێرنێتدا پلەی ١٦ی لە ئاستی جیهاندا هەیە.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتی فریدۆم هاوس کە بڵاو کراوەتەوە لە ساڵی ڕابردوودا، ئێران لە بواری ئازادیی ئینتێرنێتدا، پلەی ١٦ی لە ئاستی جیهاندا هەیە و ئەم ناوەندە ئامریکاییە سەبارەت بە دۆخی ئینتێرنێت لەم وڵاتەدا نیگەرانیی خۆی دەربڕیوە.

نمرەی ١٠٠ بۆ باشترین وڵاتە کە ئێران پلەی ١٦ی هەیه.

دۆخی ئازادیی ئێنتێرنێت ئێران تەنانەت لە وڵاتانی وەک: '' بلارووس، ئۆزبەکستان و پاکستان" خراپترە.

گۆشارهێنان بۆ سەر بەکارهێنەرانی ئینتێرنێت لە ئێران و کوردستان درێژەی هەیە و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی کاناڵە تێلێگرامیەکان لەلایەن ڕێژیم دەسبەسەر کراون.