کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مایک پۆمپێئۆ: هێرشی ئێران بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان، هەوڵدان بۆ شەڕە.

12:28 - 28 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: هێرش بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان، هەڵوێستی وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەتایبەت ئامریکای لێکەوتووەتەوە و ئامریکا، ئێران بە تاوانباری سەرەکیی ئەو هێرشە دەزانێت.

سێناتۆر "مارک ڕۆبیۆ"، یەکێک له سێناتۆرەکانی کۆنگرەی ئامریکا، لە پەیامێکی تویتێریدا بڵاوی کردووەتەوە: "ئەوانەی بەنیسبەت ڕەفتاری ئێران، سیاسەتی گوشاری زۆرتر سەرکۆنە دەکەن، هێشتا لە چیرۆکەکە تێنەگەیشتوون".

ناوبراو نووسیویەتی: "هەڵەکانی ڕێککەوتنێکی کارەساتبار لەگەڵ ئێران ئیجازەی بەو ڕێژیمە دا هەتا بتوانێت مووشەک دروست بکات کە ئەویش بۆ هێرش بۆ سەر عەرەبستانی سعوودی کەڵکی لێ وەرگیرا. هاوکات ڕێژیمی ئێران، گرووپەکانی سەر بە خۆی لە بواری ماڵی دابین دەکات کە ئامادەی هێرش بۆ سەر ئێمە لە سووریە و عێراقن".

ڕۆبیۆ لەو پەیامەدا دەڵێت: "دۆخی ئێمە لەگەڵ ئێران پرسێکی زۆر جیددیە. ئەوەش یەکێک لەو دۆخە مەترسیدارانەیە کە پێویستیی بە ڕێبەرییەکی پتەو و جیددیی ئامریکاوە هەیە".

هاوکات "مایک پۆمپئێۆ"، وەزیری دەرەوەی ئامریکا وتوویەتی: "هێرش بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان هێرشێکە لە لایەن ڕژیمی ئێران و دەستپێکردن شەڕە".

"مایک پۆمپێئۆ" وتوویەتی کە هێرش بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان، هەوڵدان بۆ شەڕە.

لە دوای ئەوەیکە هێرش کرایە سەر ئارامکۆی سعوودیە، ڕێژیمی ئێران وەک تاوانباری ئەو هێرشە ناسێندراوە، بەڵام ئێران ئەو هێرشە ڕەت دەکاتەوە.