کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مایک پۆمپئێۆ: ڕێژیمی ئێران یارمەتی خەڵکی فلستین نادات، یارمەتی تێرۆریستان دەدات

13:40 - 18 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئێران کە بە قەوڵی خۆیان یارمەتیی خەڵکی فلستین دەکەن، لە ڕاستیدا یارمەتیی تێرۆریستان دەدەن، هەتا خەڵکی فلستین بکوژن و تاڵانیان بکەن.

وەزیری دەرەوەی ئامریکا، ئێوراەی هەینی، ١٦ی خەرمانان، لە وڵامی قسەکانی خامنەیی،کە لە دانیشتن لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغاندا باسی لەوە کردبوو، کە یارمەتی خەڵکی فلستین دەکەن و گرنگیان پێ دەدەن؛ لە تویتەکەی خۆیدا نووسیەتی: لە ساڵی ٢٠٠٨ـەوە، ئەو رێژیمە لە چوارچیوەی ئاژانسێکی یارمەتیدەر و هەلی ڕەخساندنی کار بۆ فلستینییەکان بەناوی "ئوونروا" تەنیا ٢٠ هەزار دۆلاری وەکوو  یارمەتی بە خەڵکی فلستین داوە، لە حاڵێکدا ئامریکا لە ساڵی ١٩٩٤ بەملاوە، ٦ میلیارد و ٣٠٠ میلیۆن دۆلار یارمەتی بە خەڵکی فلستین گەیاندووە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوە کردووە: "ئەگەر ڕێژیمی ئاخوندەکان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان دانەخستایە، ڕەنگە خەڵکی ئێران لەو ڕاستییە تێبگەیشتاین، کە چ کەسێک بەڕاستی یارمەتی خەڵکی فلستین دەدات، لە حاڵێکدا کە خەڵکی ئێران لەگەڵ کێشە و قەیرانێکی زۆر بەرەوڕوون، بۆچی ئەو ڕێژیمە داهات و سامانی خەڵکی ئێران لە ڕێگای تێرۆریستان بەفێڕۆ دەدات".