کوردستان میدیا: به‌ڕێز مسته‌فا هیجری سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناوچه و یه‌کڕیزیی ریزه‌کانی کورد وتووێژێکی له‌گه‌ڵ تیشک تیڤی پێک هێناوه.
ده‌قی وتوێژه‌که به‌م چه‌شنه‌یه:
به‌ڕێز کاک مسته‌فا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی “تیشک”، وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیاری سه‌باره‌ت به دۆخی هه‌نووکه‌یی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، ئاڵوگۆڕه‌کانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و دۆخی خه‌باتی کورد و به‌تایبه‌تی پرسی یه‌کیه‌تیی ریزه‌کانی گه‌لی کورد دایه‌وه. لێره‌دا له‌به‌ر گرینگی ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی که له‌و وتووێژه‌دا هاتوونه‌ته به‌رباس، به پێویستمان زانی به‌شێک له وته‌کانی به‌ڕێز هیجری له‌و وتووێژه‌دا بڵاو بکه‌ینه‌وه.
به‌ڕێز هیجری له وه‌ڵامی پرسیارێک له‌سه‌ر گه‌مارۆ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی سه‌ر ئێران و کاریگه‌رییان، وێڕای ئاماژه‌دان به پێداگری رێژیمی ئیسلامی له‌سه‌ر پیتاندنی ئوران‌یۆم و توندتر بوونی گه‌مارۆ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌م هۆیه‌وه، باسی که‌م بوونی فرۆشی نه‌وتی ئێران و ئه‌و کێشانه‌ی که به هۆی گه‌مارۆی بانکه‌کانی ئێران له بواری مامه‌ڵه‌ی نه‌وتییه‌وه له به‌رده‌م رێژیمی ئیسلامی دان، کرد و وتی: “بۆیه ده‌بینین که بارودۆخی رێژیمی ئیسلامیی ئێران رۆژ به رۆژ زیاتر به‌ره‌و خراپ بوون ده‌چێ به‌تایبه‌تی له باری ئابوورییه‌وه، هه‌رچه‌ند رێژیمی ئیسلامی هه‌وڵی داوه که‌له نێو خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی وا نیشان بده‌ن که گه‌مارۆکان هیچ کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئێران نه‌بووه، له قسه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌کانی سهرکۆمارەوە بگره تاکوو به‌رپرسانی دیکه‌ی حکوومه‌تی ئه‌و قسه‌یه دووباره ده‌که‌نه‌وه. ره‌نگه له هه‌موویان سه‌یرتر، هه‌ڵوێستێکی عه‌لی ئه‌کبه‌ری ویلایه‌تی، وه‌زیری کاروباری دەرەوەی پێشووتری رێژیمی ئیسلامیی ئێران که ئێستا راوێژکاری سیاسیی وه‌لی فه‌قیهه بێ که باس له‌و ده‌کا که‌له شه‌ڕی ئێران و عێراقدا، ژاپۆن ماشینی تویوتای لێ ته‌حریم کردین و نه‌یانهێشت سیمی خارداریش واردی ئێران بکه‌ین به‌ڵام ئێمه هه‌ر چووینه پێش. جالب ئه‌وه‌یه که جاری یه‌که‌م ئه‌وان له شه‌ڕی ئێران و عێراقدا شکستیان خوارد و جامی زه‌هری ئیمام هه‌ر به‌ناوبانگه به بۆنه‌ی ئه‌و شکسته که خواردیان و دوای ئه‌وه چۆن ده‌بێ ته‌حریمی سیمی خاردار و تویوتا له‌گه‌ڵ ئه‌م ته‌حریمانه که له سه‌ریه‌تی موقایسه بکه‌ین. به‌ڵام به هه‌موو ئه‌وانه‌ش، راده‌ی کاریگه‌ریی موخه‌ریبی ئه‌و ته‌حریمانه له‌سه‌ر ئێران گه‌یشتۆته حه‌دێک که به‌شێک له به‌رپرسه‌کان به‌و کاریگه‌رییه ئێعتراف ده‌که‌ن».
به‌ڕێزیان له درێژه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌دا، وێڕای نموونه‌هێنانه‌وه له ددانپێدانانی کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی به کاریگه‌ریی گه‌مارۆکان، باسی به‌شێکی شاراوه‌ی کاریگه‌رییه‌کانی کرد و وتی: «به‌ڵام به‌شێکی دیکه‌ی بۆ ئێمه نادیاره و کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماده نیه که ئه‌و به‌شه رابگه‌یه‌نێت، ئه‌و کاریگه‌رییه‌یه که له‌سه‌ر ماشێنی شه‌ڕی کۆماری ئیسلامی دایناوه، هه‌مووی ئه‌و مه‌واد و قهتهعاتهی که بۆ به‌هێزکردنی ماشینی شه‌ڕی ئێران و بۆ پێشکه‌وتنی ده‌زگاکانی شه‌ڕ که ده‌بوایه له ده‌ره‌وه بێن، ئێستا هه‌مووی گه‌مارۆی له‌سه‌ره و ئێران له‌و مه‌ورده‌دا تووشی قه‌یرانێکی یه‌کجار زۆر بووه و ئه‌و قه‌یرانه رۆژبه‌رۆژ زیاتر ده‌بێت، چوونکه ئه‌و قه‌یرانه تاکوو ئێستا ئێمه ده‌یبینین به‌شێکی زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌مارۆکانی پێشوو، ئه‌م گه‌مارۆیانه له سه‌ره‌تای ئه‌و مانگه واته مانگی ژووه‌ن خراونه‌ته سه‌ر ئێران و کاریگه‌رییه‌کانی له داهاتوویه‌کی نێزیکدا ده‌رده‌که‌وێت و ئه‌وه کاریگه‌رییه‌کی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر کۆماری ئیسلامیی ئێران.»
به‌ڕێزیان له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا که «ئه‌گه‌ر هاتوو ئاستی ته‌حریمه‌کان رۆژبه‌رۆژ زیاتر بکرێت، پێتان وایه که کۆماری ئیسلامی له ئاخردا ناچار بێت که ده‌ست له به‌رنامه ناوکییه بهگومانهکهی هه‌ڵبگرێ و په‌نا بباته به‌ر نۆشینی جامی ژه‌هرێکی دیکه؟»، وتی: «به‌ڵێ من پێم وابێ که ئه‌وه مومکینه، ده‌بێ ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرین، به‌ڵام ئه‌وه که‌ی روو ده‌دات، کاتێک که راده‌ی فشاری ئابووری له‌سه‌ر کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌گات به راده‌یه‌ک که ئیدی کۆماری ئیسلامی مه‌ترسی رووخان و تێکچوونی هه‌یه، چوونکه به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و ئیدیعا و درووشمانه‌ی که کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌یدات، هه‌موو خه‌ڵک ده‌زانێت که ئه‌و به‌رنامه‌ی که کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ستی پێکردووه بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم و ئاکامیشی به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمییه، نه ویست و داخوازی خه‌ڵکه و نه له ئه‌وله‌وییه‌تی ئیحتیاجاتی خه‌ڵکدا قه‌راری گرتووه، نه له‌به‌ر خزمه‌تکردن به ئیسلامه و هیچکام له‌وانه نیه، به‌ڵکوو ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌یهه‌وێ خۆی به‌هێز بکات و له به‌رامبه‌ری هێندێک ئیحتملاتی هێرش بۆ سه‌ر حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامی و رووخاندنی ئه‌و حکوومه‌ته له لایه‌ن هێزه‌کانی ده‌ره‌کییه‌وه خۆی به‌هێز بکات و بتوانێ بمێنێته‌وه، واته ئه‌و هه‌موو زه‌بروزه‌نگه‌ی که له‌سه‌ر خه‌ڵکه و ئه‌و هه‌موو به‌دبه‌ختی و مهحروومییهته که تووشی خه‌ڵک بووه له ژێر سێبه‌ری کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، ته‌نیا له‌به‌ر پاراستنی کۆماری ئیسلامییه. که‌وابوو ده‌توانین نه‌تیجه بگرین که ئه‌گه‌ر کۆماری ئیسلامی له ژێر ئه‌و فشارانه‌دا بگاته راده‌یه‌ک که هه‌ست به مه‌ترسی رووخانی حکوومه‌ت بکا، ئیدی ده‌بێ ئه‌وه له به‌رچاو بگرین مومکینه که جامی ژه‌هرێکی دیکه بخواته‌وه و ده‌ستی لێ هه‌ڵگرێ. به‌ڵام کێشه‌ی ئێران ته‌نیا ئه‌وه نیه که ئایا ده‌ست له پیتاندنی یۆرانیۆم هه‌ڵده‌گرێ یان نه، به‌ڵکوو کێشه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش قه‌بووڵ بکات، له لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه ته‌واو نابێت، چوونکه سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی وه‌کوو ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری وڵاتانی ناوچه و ته‌قوییه‌تی گرووپگه‌لی تێرۆریستی تا له‌ژێرپێنانی مافی مرۆڤه‌وه بگره تاکوو ئوسووڵ و پره‌نسیپه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی هیچکامیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌م رێژیمه یه‌ک ناگرێته‌وه، بۆیه کۆماری ئیسلامیی ئێران ته‌نیا به‌وه‌ی که ده‌ست له پیتاندنی یۆرانیۆم هه‌ڵبگرێ، نه‌جاتی نابێت.»
له پرسیارێکی دیکه‌دا باسی ئه‌گه‌ری روودانی شه‌ڕ له لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه دژی کۆماری ئیسلامی به هۆی ده‌ستهه‌ڵنه‌گرتنی ئه‌و رێژیمه له سیاسه‌ته ئه‌تۆمییه‌کانی هه‌نووکه‌ی کرا. به‌ڕێز هیجری له وه‌ڵامدا وتی: « به بۆچوونی من ئه‌وه‌ی که کۆمه‌لگای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی‌دا هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌چێته پێش و رۆژبه‌رۆژ زه‌خته‌که‌ی زیاد ده‌کات بۆ ئه‌وه‌یه که فورسه‌تێک به کۆماری ئیسلامی ئێران بدات که به خۆیدا بێته‌وه، به‌ڵام تاکوو ئێستا کۆماری ئیسلامی ئێران نیشانی داوه که له به‌رامبه‌ر ویست و داخوازی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا مڵ راناکێشێ و به‌چۆکدا نایه‌ت. ئاکامی ئه‌و کاره ده‌بێته ئه‌وه که له ئاخرین مه‌رحه‌له‌دا که کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بگاته ئه‌و قناعهتهی که کۆماری ئیسلامی ئێران ئیدی موزاکرهکردن له‌گه‌ڵی گه‌یشتووه‌ته بومبهست و هیچ ئۆمێدێک به به‌ره‌و پێشچوونی موزاکره و دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئێران نه‌ماوه، بۆ خۆیانیش نه‌یانشاردۆته‌وه که رێژیمی کۆماری ئیسلامی خاوه‌نی چه‌کی ئه‌تۆمی ته‌حه‌مول ناکه‌ن، ئه‌مه به‌و واتایه که ته‌نانه‌ت هێرشکردن بۆ سه‌ر ئێران له ئارادایه» و زیادی کرد: «به‌ڵام ئه‌وه‌ی که بۆ ئێمه روونه ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی، کۆماری ئیسلامییه‌کی خاوه‌ن چه‌کی ئه‌تۆمی، ته‌حه‌مول ناکات.»
به‌ڕێزیان له وه‌ڵامی پرسیارێک سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێران بۆ داخستنی ته‌نگه‌ی هورمۆز، وتی: «ئه‌وه‌ی که کۆماری ئیسلامیی ئێران له ماوه‌ی هاتنه‌سه‌رکارییه‌وه تاکوو ئێستا له باری پێشخستنی ماشێنی شه‌ڕی خۆی هێندێک ده‌سکه‌وتی به ده‌ست هێناوه، جێگه‌ی گومان نیه، به‌ڵام کاتێک که دینه سه‌ر موقایسهکردن به‌ینی ئیمکاناتی شه‌ڕی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌گه‌ڵ ناتۆ و ئامریکا، ئه‌وده‌می باش ده‌زانین که هه‌موو ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی که کۆماری ئیسلامیی ئێران له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کات زۆرتر مه‌سره‌فی نێوخۆیی هه‌یه و بۆ دڵخۆشکردنی خه‌ڵکی خۆیانه و بۆ ئه‌وه‌یه که نیشان بده‌ن که ئه‌وانیش ئیمکانی بهربهرهکانێیان هه‌یه، به‌ڵام بێجگه له‌وه‌ی که ئه‌و قسانه بۆ فریودان و چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵک ده‌که‌ن، خه‌ڵک بۆ خۆیان شاره‌زاییان هه‌یه و باش ده‌زانن که تێکنیکی شه‌ڕی رۆژئاوا له‌گه‌ڵ ئه‌وان موقایسه ناکرێت.»
دواتر له‌مه‌ڕ کاریگه‌رییه‌کانی داخستنی ئه‌و ته‌نگه‌یه له لایه‌ن ئێرانه‌وه پرسیار کرا که به‌ڕێز هیجری وێڕای ئاماژه به پروپاگانداکانی رێژیمی تاران له‌و باره‌وه، وتی: «من پێموایه که له باشترین حاڵه‌تدا ره‌نگه کۆماری ئیسلامیی ئێران بتوانێ بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساعه‌ت یان ٢٤ سه‌عات ته‌نگه‌ی هۆرمۆز دابخات، به‌ڵام دوای ئه‌وه ئیمکانی نیه چوونکه هه‌م سه‌رکوت ده‌کرێ و هه‌م رێگاکه ده‌کرێته‌وه و ره‌نگه له‌و چوارچێوه‌دا زه‌ربه‌ی گه‌وره‌ش له ئێران بدرێت، چوونکه ته‌نگه‌ی هۆرمۆز رێگایه‌که که هیچکات رۆژئاوا ئیجازه به‌وه نادات که دابخرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وتی به‌شێکی هه‌ره‌زۆری دنیا هه‌ر له‌و ته‌نگه‌یه‌وه هاتوچۆ ده‌کات.»
«ئه‌گه‌ر هاتوو رێژیمی ئه‌سه‌د برووخێت و چاره‌نووسی ئه‌و وڵاته یه‌کلایی بکرێته‌وه، کۆمه‌ڵگای جیهانی چه‌نده ده‌ستیان ئاوه‌ڵاتر ده‌بێت له هه‌مبه‌ر گوشارخستنه‌سه‌ر ئێران؟»، پرسیارێکی دیکه بوو که له به‌ڕێز هیجری کرا و به‌ڕێزیان وێڕای ئاماژه به‌وه که سه‌ره‌ڕای سه‌رقاڵبوونی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به سووریه، گه‌مارۆ خستنه‌سه‌ر کۆماری ئیسلامی هه‌ر به‌رده‌وامه، باسی گرینگیی زۆری رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ کۆماری ئیسلامی کرد و وتی: «بۆیه نه‌مانی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر کۆماری ئیسلامیی ئێران کاریگه‌ریی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ داده‌نێت، هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌یه که ده‌بینین که کۆماری ئیسلامی هه‌موو توانای خۆی له باری ئابووری، ئیمکاناتی شه‌ڕ، چه‌ک، له باری ئامووزشی و ته‌ربییه‌تی هێزه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د ته‌رخان کردووه بۆ ئه‌وه‌ی که یارمه‌تی بدات تا که ئه‌و حکوومه‌ته چه‌ند کاتێکی دیکه‌ش له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه.»
به‌ڕێز هیجری له وه‌ڵامی پرسیارێکی دیکه‌دا سه‌باره‌ت به شۆڕشه‌کانی ناوچه و ئه‌و بۆچوونه که پێی وایه به‌لاڕێدا چوون و به ئاراسته‌ی دێموکراتیزاسیۆندا نین، وێڕای ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆچوونه و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ره‌وته‌که به‌گشتی ره‌وتی دێموکراتیزاسیۆنه، وتی: «ره‌نگه ئه‌و حکوومه‌تانه‌ی که هاتونه‌ته سه‌ر کار له‌و وڵاته عه‌ره‌بییانه‌دا، ئه‌وه نه‌بێت که هه‌مووی به دڵخوازی خه‌ڵک و رۆژئاوا و هه‌موو ئازادیخوازان و دێموکراسیخوازان بێت، به‌ڵام ناکرێت ئێمه ئه‌و هه‌نگاوانه نادیده بگرین. ئێمه ده‌بێ واقعییه‌تێک له به‌رچاو بگرین که له هه‌موو دنیادا هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌یه که بۆ کۆمه‌ڵگایه‌ک که به درێژایی مێژوو له ژێر زه‌بروزه‌نگی دیکتاتۆری‌دا بووه، له ژێر کاریگه‌ری هێژمونی مه‌سائیلی عه‌شیره‌تی و قه‌بیله‌یی و ئایینی‌دا بووه و دوژمنایه‌تی کۆن و نه‌بڕاوه له به‌ینی ئه‌و خه‌ڵکه‌دا وجوودی هه‌یه، به‌ڵام دیکتاتۆرێک دێ و به زۆری سه‌ره‌نێزه ئه‌و وه‌زعه ئارام ده‌کاته‌وه، نه‌وعێک ده‌توانم بڵێم که بێده‌نگی قه‌برستان حوکمفهرما ده‌کات به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌دا، به‌ڵام دوای نه‌مانی دیکتاتۆره‌که ته‌بیعییه که وڵات حاڵه‌تی عادی خۆی له ده‌ست ده‌دات و هه‌موو ئه‌و گرایشاته فیرقه‌یی و ئایینیانه و دوژمنایه‌تییه کۆنه‌کان دووباره سه‌رهه‌ڵ ده‌ده‌نه‌وه، مه‌سه‌له‌ی ویست و داخوازیی زۆرینه‌ی خه‌ڵک له‌و مهنتهقانهدا که موسڵمانن دێته روو، بۆیه خه‌ڵک له‌و پێوه‌ندییه‌دا نائارامی پێک دێنێ و ته‌قینه‌وه و ئینفجارات هه‌یه، زۆرجار مه‌سایلی مافی مرۆڤ ده‌خرێته ژێر پێ، بۆ خه‌ڵکێکی ئاوا ئه‌وه من به شتێکی ته‌بیعی ده‌زانم چوونکه ئێمه ناکرێ چاوه‌ڕوانیمان بێ له کۆمه‌ڵگایه‌کی ئاوادا ته‌نیا به نه‌مانی دیکتاتۆرێک له شه‌ووڕۆژێکدا ئه‌و خه‌ڵکه عه‌قڵییه‌ته‌که‌ی گۆڕابێ و ببێته دێموکرات، له حاڵێکدا قه‌د دێموکراسی ته‌جرووبه نه‌کردووه و قه‌د کاری هاوبه‌شیان نه‌بووه، که‌س نه‌زه‌ری ئه‌وانی به گرینگ دانه‌ناوه و له چاره‌نووسی وڵاته‌که‌یاندا بیروبۆچوونی ئه‌وان که‌مترین کاریگه‌ری بووه، که‌وابوو شتێکی زۆر ته‌بیعییه که ئه‌و خه‌ڵکه له نائارامی، له کوشتار و له هه‌مووی ئه‌وانه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات و ورده‌ورده ده‌چێته پێش و ئه‌وانه ته‌جرووبه ده‌کات، ته‌جروبه‌یه که به خه‌ڵک ده‌ڵێ که ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئازاد بوون ده‌توانن چ جۆره حکوومه‌تێک بۆ خۆیان دیاری بکه‌ن و چ بۆ خۆیان هه‌ڵبژێرن، شتێکی زۆر ته‌بیعییه که له سه‌ره‌تاوه هه‌ڵه بکه‌ن. من جارێکی دیکه ئاماژه‌م پێ‌کرد که کۆماری ئیسلامیی ئێران و خه‌ڵکی ئێران به نموونه‌یه‌کی زیندوو و زۆر ئاشکرا ده‌بینین له‌و پێوه‌ندییه‌دا. خه‌ڵکی ئێران سی و چه‌ند ساڵ لهمهوپێش دژی حکوومه‌تی پاشایه‌تی راپه‌ڕین و حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان هێنایه سه‌رکار، ئه‌وکات زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئێران پێیان وابوو که رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران هاتووه‌ته سه‌رکار و به‌و وعده و وه‌عیدانه که ده‌یدات ئێرانیان بۆ ده‌کات به به‌هه‌شت، ئاکامه‌که‌ی وای لێهات که خه‌ڵک خومه‌ینییان له مانگدا ده‌دی و زۆر شتی دیکه که مه‌جال نیه لێره باسی بکه‌ین، به‌ڵام دوای ٣٣ ساڵ ئه‌زموونکردنی ئه‌و حکوومه‌ته، ئێستا خه‌ڵکی ئێران گه‌یشتووه به‌و قه‌ناعه‌ته که ئه‌و حکوومه‌ته ناتوانێ ئازادی و دێموکراسی و مافه نهتهوایهتییهکانی ئه‌وان به‌راورده بکات، بۆیه ئێستا له رووخانی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا من گومانم نیه، له‌وه‌دا که ته‌نها که‌مینه‌یه‌کی زۆر بچووک له خه‌ڵکی ئێران ره‌نگه خوازیاری درێژه‌دانی حکوومه‌تی ئیسلامی بن و حکوومه‌تی ئیسلامی به نه‌زه‌ری من له ئێران‌دا بۆ هه‌میشه ده‌بێ خواحافیزی بکات. بۆیه ده‌بێ ئه‌و مه‌جاله به خه‌ڵک بدرێت که ئه‌وه ته‌جرووبه بکات، به‌تایبه‌تی پێم خۆشه که ئاماژه به‌وه بکه‌م که ئه‌و دیاردانه‌ی که به‌تایبه‌تی تا ئێستا بینراوه و هه‌م له میسر و هه‌م له لیبی به پێچه‌وانه، زۆر جێگای دڵخۆشی و ئۆمێدن. ئێمه ده‌بینین له میسردا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا که ئیخوانولموسلمین لایه‌نێکی به‌هێزی نێو خه‌ڵکه، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردن ئه‌حمه‌د شه‌فیق که وه‌زیر بووه له سه‌رده‌می حکوومه‌تی رووخاوی رابردوودا، بینیمان که شانبه‌شانی محه‌ممه‌د مۆرسی که کاندیدای ئیخوانولموسلمینه، دێته پێش و به ئیختلافێکی زۆر که‌م محه‌ممه‌د مۆرسی ده‌بێته سه‌رۆک کۆمار، ئه‌وه به مانای ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک وانیه که هه‌موویان لایه‌نگری حکوومه‌تی ئیسلامی بن یان لانیکه‌م به محه‌ممه‌د مۆرسی که سه‌رۆک کۆماره و به حیزبه‌که‌ی ئه‌و، ئیخوانولموسلمین ده‌ڵێن که لایه‌نی دیکه که لایه‌نی سێکولاره، ئه‌وه‌نده به‌هێزه که ناتوانێ نه‌یخوێنێته‌وه و ئه‌وه جێگای ئۆمێده. یان بۆ نموونه له لیبی ده‌بینین که ئێئتلافی سێکولاره‌کان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییانه‌دا پێشتازه و شتێکه که خه‌ڵک زۆر که‌متر چاوه‌ڕوانی ده‌کرد و ئه‌مانه نوقته‌ی ئۆمێدن، واتا ده‌بێ دڵخۆش بین به‌وه‌ی که به‌هاری عه‌ره‌بی و ئه‌و شۆڕشه‌ی که به به‌هاری عه‌ره‌بی ناسراوه، کرانه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌کی نوێ له مه‌نته‌قه‌دا به رووی دێموکراسییه، به‌ڵام ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌تایبه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌و ئاڵوگۆڕه‌یان پێ ناخۆشه و تهبیلیغاتێکی زۆریان وه‌ڕێخستووه که خه‌ڵک له ده‌ره‌نجامی ئه‌و ئاڵوگۆڕانه نائۆمێد بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌یه که کۆماری ئیسلامیی ئێران که خۆیشی له نێزیکبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌دا ده‌بینی، وا نیشان بدات به خه‌ڵک ئه‌گه‌ر ئه‌و حکومه‌ته بڕووخێت ئیتر حکوومه‌تی دڵخوازی ئێوه نایه‌ته سه‌رکار، که‌وابوو نابێ ئۆمێده‌وار بین. به پێچه‌وانه‌وه جێگای ئۆمێدوارییه و من هیوادارم که زۆر زووتر له‌و مه‌قته‌ع زهمانییهدا که ره‌نگه زۆر که‌س پێش بینی ده‌کات، ئێمه شاهیدی دێموکراسییه‌کی قابیلی قه‌بوول، ناڵێم ئیده‌ئال به‌ڵام قابیلی قه‌بوول له ناوچه‌دا بین.»
له پرسیارێکی دیکه‌دا، سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی په‌یوه‌ستبوونه‌وه‌ی گرووپی هه‌ڵوێست به حیزبی دێموکرات له کاک مسته‌فا پرسیار کرا. به‌ڕێزیان له‌م باره‌وه وێڕای جه‌ختکردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه که حیزبی دێموکرات هیچ ده‌ستێوه‌ردانێکی له کاروباری ئه‌و لایه‌نه نه‌کردووه که گرووپی هه‌ڵوێستی تێدا درووست بووه و به به‌ڵگه‌هێنانه‌وه بۆ ئه‌م راستییه، وتی: «ئێمه له به‌ره‌به‌ری کۆتایی کاره‌که‌دا زانیمان که ئه‌و گرووپه له‌گه‌ڵ رێبه‌رایه‌تییه‌که‌یان رێک نه‌که‌وتوون و له فکری ئه‌وه‌ن و له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی حیزبێکی سه‌ربه‌خۆ پێک بێنن، ئێمه ئه‌وه‌مان به زه‌ره‌ری جووڵانه‌وه زانیوه و به زه‌ره‌ری حیزبی دێموکراتمان زانیوه و موته‌وه‌جیهی ئه‌وه بووین که خه‌ڵکی کوردستان هێنده‌ی دیکه ناراحه‌ت ده‌بن. له‌و کاته‌دا بوو که ئێمه بۆ به‌رگریکردن له‌و زه‌ره‌ره له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڕێیانه ته‌ماسمان گرتووه و له‌گه‌ڵیان دانیشتووین، قسه‌مان له‌گه‌ڵ کردوون که ئه‌وان یا بگه‌ڕێنه‌وه له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی جیابووه‌وه له حیزب، کاره‌کانیان ئیدامه بده‌ن یان ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره ناکه‌ن و به نه‌تیجه ناگه‌ن له جیاتی ئه‌وه‌ی که حیزبێکی موسته‌قل پێک بێنن، بگه‌ڕێنه‌وه حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، باوه‌شی حیزبی خۆیان، ئێمه باوه‌شمان ئاوه‌ڵایه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وان یه‌ک بگرینه‌وه، حورمه‌تیان ده‌گرین و به گوێره‌ی کار و توانایان وه‌کوو هه‌موو ئه‌ندامان و کادر و پێشمه‌رگه‌یه‌کی حیزبی جێگه و پێگه‌ی خۆیان له حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا هه‌یه و به خۆشییه‌وه به تێگه‌یشتنێک که له‌و گرووپه‌دا هه‌بوو له زۆربه‌یاندا ناڵێم له هه‌موویاندا و هێندێک هه‌وڵ و ته‌قه‌لای دڵسۆزانی حیزبیش به‌رنامه‌ی پێکهێنانی حیزبێکی موسته‌قیلی کورد تێک چوو و ئه‌وانه ئاماده بوون بگه‌ڕێنه‌وه نێو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. من پێموابێ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حیزبی دێموکرات نه‌ک هه‌ر جێگای ره‌خنه نیه به‌ڵکوو له لایه‌ن هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانی ئێران پێشوازی لێکراوه و ده‌بایه له لایه‌ن ئه‌و لایه‌نه‌ی که لێی جودا بۆته‌وه پێشوازی لێکرابا، هه‌رچه‌ند به داخه‌وه وهزعییهتهکهی ئێستاش من وای ده‌بینم که لانیکه‌م گرووهێک له جه‌ماعه‌تی جیابووه‌وه حه‌تتا پێیان خۆش بوو ئه‌وانه حیزبی موسته‌قیل پێک بێنن یا حه‌تتا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ نێو کۆماری ئیسلامی، به‌ڵام په‌یوه‌ست نه‌بن به حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. به‌ڵام ئێمه ئه‌و هه‌نگاوه‌مان له پێناوی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵک هه‌ڵێناوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر له‌و راستایه‌دا گرووهێک یا که‌سانێکیش هه‌ن که به ته‌فسیری جۆراوجۆر ده‌یانهه‌وێ له ئه‌هه‌مییه‌تی ئه‌و کاره نیشتمانییه‌ی که ئێمه کردمان که‌م بکه‌نه‌وه، ئه‌وه هیچ ته‌ئسیر له نه‌تیجه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حیزبی دێموکرات ناکا و بۆیه من پێوابێ که ئه‌و ته‌بلیغاته‌ی که ئه‌وان کردیان که ئێمه ده‌ستمان بردۆته نێو ئه‌وان و گرووپمان لێ درووست کردوون و جودامان کردۆته‌وه و زۆر شتی دیکه که له‌و باره‌دا باس کرا، ئه‌من به جیددی هه‌مووی ئه‌وانه ره‌د ده‌که‌مه‌وه و ده‌ڵێم که حیزبی دێموکرات له سه‌رگرتن و ریشه‌داکوتانی ئه‌و گرووپه هیچ ته‌ئسیرێکی نه‌بووه، به‌ڵکوو ئه‌و گرووپه بۆ خۆیان باش ده‌زانن لانیکه‌م دوو ساڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وان تووشی کێشه بوون و زۆریشیان هه‌وڵ داوه پێک بگه‌ن به‌ڵام پێک نه‌گه‌یشتن.»
به‌ڕێز کاک مسته‌فا سه‌باره‌ت به هێرشی ته‌بلیغاتی جه‌ماعه‌تی مه‌لا حه‌سه‌نی ره‌ستگار بۆ سه‌ر حیزب و تۆمه‌تدانه پاڵ حیزب له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ گرووپی هه‌ڵویست، به پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه که «ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌دا هێندێک ته‌بلیغات له لایه‌ن گرووپی هه‌ڵوێسته‌وه به دژی لایه‌نه‌که‌ی خۆیان هاته ئاراوه، قسه‌ی ئه‌وان بوو، هیچ کادرێک یا پێشمه‌رگه‌یه‌ک له پێشمه‌رگه‌یه‌کی سادهڕا بیگره هه‌تاکوو ئه‌ندامێکی رێبه‌رایه‌تی حیزبی دێموکرات له‌و موزوعهدا دژی ئه‌وان هیچ قسه‌یه‌کی نه‌کردووه»، جه‌ختی کرده‌وه که حیزبی دێموکرات ته‌نیا به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک و به‌ڕێوه‌بردنی رێوڕه‌سمێک پێشوازی له په‌یوه‌ستبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه به حیزب کردووه و هیوای خواستووه ئه‌وانه‌ی دیکه‌یشی که له حیزب جیا بوونه‌ته‌وه، بگه‌ڕێنه‌وه نێو حیزب.
به‌ڕێزیان له باره‌ی شانتاژکردن له‌مه‌ڕ بوونی دووبه‌ره‌کی له نێوان رێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکرات به‌نیسبه‌ت پرسی لێکنزیکبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ی له حیزب جیا بوونه‌ته‌وه، وتی: «من له پێش هه‌موو شتێکدا پێم خۆشه ئه‌وه‌تان عه‌رز بکه‌م که له‌مێژه به‌تایبه‌تی به‌دوای کۆنگره‌ی 13دا له لایه‌نه نه‌یاره‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، له جومهوری ئیسلامی ڕا بگره تا هێندێک لایه‌ن و که‌سایه‌تی هه‌میشه ئه‌وه‌یان زه‌ق کردۆته‌وه که له رێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا دووبه‌ره‌کی هه‌یه، جاری وابووه سکرتێری حیزب له لایه‌ک و ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی له لایه‌ک دانرابوون، جاری وا بووه که سکرتێری حیزب له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی وه‌کوو لایه‌نێک حیساب کراون و بهقیهکهی دیکه له دژیان بوون و ... ئه‌و مه‌سه‌له هه‌روا به‌رده‌وام بووه و باسی له‌سه‌ر کراوه. ئه‌من لێره‌دا له پێش هه‌موو شتێکدا پێم خۆشه خه‌ڵکی کوردستان ئاگادار بکه‌مه‌وه، هه‌موو دۆستان و دڵسۆزانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئاگادار بکه‌مه‌وه که به تهعههودهوه ده‌ڵێم له دوای کۆنگره‌ی 4 که من بوومه‌ته ئه‌ندامی رێبه‌رایه‌تیی ئه‌و حیزبه و تاکوو ئێستا له خزمه‌تی ئه‌و حیزبه‌دا بووم و له رێبه‌رایه‌تیدا بووم هیچ وه‌خت نه‌مدیوه که رێبه‌رایه‌تیی حیزب به‌و شکڵه له به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌کانیدا یه‌کگرتوو بێ، یه‌کگرتوو نه به مه‌عنای ئه‌وه که ئه‌گه‌ر سکرتێری حیزب شتێکی گوت ئه‌وان بێئهملاوئهولا قبووڵی ده‌که‌ن یان ئه‌گه‌ر چه‌ند که‌س شتێکی گوت، باقی دیکه قبووڵی ده‌که‌ن، ئه‌وه‌یه که له حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا ره‌ئی جیاواز و بۆچوونی جیاواز له هه‌موو مهوردێکدا له هه‌موو کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کانی حیزبی‌دا بێ سنوور ئازاده، له کۆبوونه‌وه‌کانی کومیته‌ی ناوه‌ندیدا، له ده‌فته‌ری سیاسی‌دا، له کۆنگره‌دا و له حه‌تتا شانه‌کانی حیزبی‌دا، له‌و کۆبوونه‌وه ئازادانه‌دا نه‌زه‌ر و بۆچوونی کامله‌ن جیاواز مه‌تره‌ح ده‌کرێ به بێ ئه‌وه‌ی که هیچ که‌س نیگه‌رانی ئه‌وه بێ که دوای باسکردنی له نهزهراتهکهی بکه‌وێته ژێر فشار، به‌ڵام چوونکه مه‌سه‌له‌که دڵسۆزی و نیشتمانپه‌روه‌رییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که مه‌سه‌له‌که یهکگرتووڕاگرتنی حیزبه که هه‌موومان باوه‌ڕمان پێیه‌تی، له‌و بهحسانهدا به نه‌تیجه ده‌گه‌ین و هه‌میشه باشترین حه‌له‌کان ده‌بینینه‌وه و ده‌یکه‌ینه سیاسه‌تی هه‌موومان، هه‌موو وه‌کوو یه‌ک ده‌یبه‌ینه پێشێ. بۆیه له‌و ماوه‌یه‌دا تاکوو ئێستا و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی به‌حسه‌کانی من له جه‌ریانی موساحبهیهکی پێشتر له په‌یامه‌کانی نه‌ورۆز و ١٠ی خاکه‌لێوه‌دا که من باسی سیاسه‌تی حیزب به‌ره‌و لێکنزیکبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڕێیانه‌مان که جوودا بوونه‌ته‌وه مه‌تره‌ح کرد، ئه‌وه قسانه سیاسه‌تی ته‌نیا من وه‌کوو سکرتێری حیزب نه‌بووه، به‌ڵکوو سیاسه‌تی هاوڕێیانی خۆم له رێبه‌رایه‌تیدا بووه که من ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌م مه‌تره‌ح کردووه و هیچ ئیختلافێک له‌و پێوه‌ندییه‌دا له ئارادا نیه. بۆیه ئه‌وه‌ی تکرار ده‌که‌مه‌وه هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی که حیسابی خۆیان له‌سه‌ر دووبه‌ره‌کی یان چه‌ندبه‌ره‌کی له حیزب، له رێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا داناوه، پێیان ده‌ڵێم که حیسابه‌کانیان غه‌ڵه‌ته و له‌و تهقسیمبهندییهدا به هیچ نه‌تیجه‌یه‌ک ناگه‌ن هه‌ر وه‌کوو تا ئێستاش به هیچ نه‌تیجه‌یه‌ک نه‌گه‌یشتوون.»
« زۆر که‌س ره‌خنه‌ی ئه‌وه ده‌گرن که گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه ئه‌سڵه‌ن به واتایه‌کی دیکه بڵێم په‌یوه‌ستبوونیان به حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئه‌وه‌ی نه‌ده‌هێنا که ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموکرات به‌یاننامه‌یان له‌سه‌ر بدات. وه‌ڵامی ئێوه چیه له‌و پێوه‌ندییه‌دا؟» پرسیارێکی دیکه بوو که ئاراسته‌ی به‌ڕێز هیجری کرا. به‌ڕێزیان له وه‌ڵامدا وتی: «من ئه‌و که‌سانه یا ئه‌و هاوڕێیه خۆشه‌ویستانه‌ی که له رابیته له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا نه‌زه‌رێکی وایان هه‌یه به دوو ده‌سته دابه‌ش ده‌که‌م، یه‌کێکیان خودی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی که له ئێمه جوودا بوونه‌ته‌وه، وه‌کوو عه‌رزم کردن ئه‌وان به هیچ جۆر پێیان خۆش نه‌بووه که ئه‌و گرووپه په‌یوه‌ست بێته‌وه به حیزبی دێموکرات و هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که حیزبی دێموکرات له‌و پێوه‌ندییه‌دا ناویه‌تی ده‌خه‌نه ژێر پرسیار. ئه‌وه بۆ من زۆر شتێکی ته‌بیعییه، ته‌بیعی نه به مه‌عنای ئه‌وه که پێم سه‌حیح بێ، به‌ڵکوو به‌پێی شناختێک که له‌سه‌ر ئه‌وان هه‌مه ئه‌وه‌م پێ ته‌بیعییه. به‌ڵام ژماره‌یه‌ک له هاوڕێیانی دیکه که دڵسۆزن به‌ڵام له ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌که حاڵی نه‌بوون بۆ ئه‌وان ئه‌و توزیحه ده‌ده‌م که بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران زۆر گرینگ بوو که نزیکه‌ی حه‌فتا هه‌شتا نه‌فه‌ر له ئه‌ندامانی حیزبی که پێشتر جوودا بوونه‌ته‌وه که تیعدادێک کادر و پێشمه‌رگه‌شیان له‌گه‌ڵ بووه، ئه‌وانه دێنه‌وه مولههق ده‌بن به حیزبی دێموکرات. ده‌فته‌ری سیاسی ئه‌و مه‌سه‌له‌ی له دوو جه‌هه‌ته‌وه به گرینگ زانی که ئه‌وه‌ڵه‌ن گرووپێک دێن له‌گه‌ڵ حیزب په‌یوه‌ست ده‌بنه‌وه، یه‌کڕیزی پێک دێنن، له‌گه‌ڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران که ئه‌و یه‌کڕیزییه هه‌ده‌فی ئێمه و هه‌ده‌فی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانه، بۆیه ئێمه ئه‌و مه‌سه‌له به گرینگمان زانی و پێمان وابوو که ده‌بێ ده‌فته‌ری سیاسی به‌یانییه بدا، بۆیه پێموابێ ئه‌و به‌یانییه پڕ به پێستی خۆی بوو، له کاتی خۆیدا بوو و زۆر به باشی هه‌ڵوێستی حیزبی دێموکراتی به نیسبه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ی که رۆژێک رۆژگارێک به هه‌ر ده‌لیلێک له حیزبی دێموکرات دوور که‌وتوونه‌ته‌وه به‌ڵام ده‌یانه‌وێ په‌یوه‌ست بنه‌وه به حیزبی دێموکرات نیشان ده‌دا». هه‌روه‌ها زیادی کرد: «له لایه‌کی دیکه‌ش پێمان خۆش بوو به‌و به‌یانییه ئه‌وه به ئه‌و هاوڕێیانه‌ی که جوودا بوونه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێ چاره‌نووسی خۆیان یه‌کلایی بکه‌نه‌وه به‌وانیش بڵێین که باوه‌شی حیزبی دێموکرات ئاوه‌ڵایه، ئێمه پێمان خۆشه وه‌کوو له پێشتر ئه‌من رامگه‌یاندووه لێره دووباره ئه‌وه‌ی راده‌گه‌یه‌نمه‌وه که پێمان خۆشه هه‌رچی زیاتر له‌و ره‌فیقانه په‌یوه‌ست بن به حیزبی دێموکرات و له‌گه‌ڵ ئێمه به‌شدار بن له کۆنگره‌یه‌کدا که له‌سه‌ر رێگامانه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌وانیش به‌پێی شایستگی خۆیان به‌پێی کار و تێکۆشانی خۆیان که ئێمه زۆربه‌مان یه‌کتری ده‌ناسین له داهاتووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا نه‌قش و ده‌وری خۆیان بگێڕن.»
به‌رێزیان له‌سه‌ر به‌کارهێنانی وشه‌ی «یه‌کگرتنه‌وه» بۆ پێناسه‌کردنی په‌یوه‌ستبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه به جیزب، وتی: «وه‌ختێک تێعدادێک خه‌ڵک دێن له‌گه‌ڵ حیزبی دێموکرات یه‌ک ده‌گرنه‌وه، ئه‌وه هه‌م یه‌کیان گرتۆته‌وه، هه‌م یه‌کڕیزییان پێک هێناوه، به‌ڵام ئێمه له هیچ کوێ نه‌مانگوتووه که ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ته‌واو بوو، خۆ مه‌سه‌له‌که وه‌کوو کورده‌واری خۆمان ده‌ڵێ چاوبه‌ستن نیه. قسه‌کانی من ئێستا به نووسراو له رۆژنامه‌ی «کوردستان»دا هه‌یه، له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی حیزبی حه‌تمه‌ن ده‌بێ، له «تیشک»دا بڵاو بۆته‌وه، به‌یانییه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیش هه‌ر له رۆژنامه‌ی «کوردستان»دا هه‌یه و له ماڵپه‌ڕی حیزب و له راگه‌یه‌نه‌کانی حیزبی‌دا بڵاو بۆته‌وه. ئه‌وه‌ی که من له مه‌راسمه‌که‌دا باسم کردووه ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێم له‌و به‌شه‌دا که مه‌به‌ستی ئه‌وانه ژماره‌یه‌ک له هاوڕێیانی تێکۆشه‌ر که هیوای سه‌رکه‌وتن و درێژه‌دانی خه‌بات هه‌روا له مێشک و ئیراده‌یاندا زیندووه به ته‌حه‌مولی تانه‌وته‌شه‌ر، فشار و زه‌ختی زۆر رێچکه‌ی بهستهڵهکێکیان خۆش کرد، واته بۆ لێکنیزیکبوونه‌وه رێچکه‌ی به‌سته‌ڵه‌کیان خۆش کردووه.»
به‌ڕێز کاک مسته‌فا له وه‌ڵامی پرسیارێکی دیکه‌دا، وێڕای باسکردن له پێشوازی کادر و پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانی حیزب و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و لایه‌نه جیاوازه‌کان له چۆنیه‌تیی هه‌ڵسوکه‌وتی حیزب له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ستبوونه‌وه‌ی گرووپێکی دابڕاو له حیزب، له کۆتاییدا روو له خه‌ڵکی کوردستان وتی: «ئێمه ده‌ردی مه‌سه‌له‌ی ئینشقاق و ته‌فره‌قه و دووبه‌ره‌کی له ریزه‌کانی گه‌لی کورددا و له ریزه‌کانی حیزبه سیاسییه‌کاندا ده‌بینین و ئێمه زیاتر له خه‌ڵکی عادی چوونکه له جه‌ره‌یانی کاره‌که‌دا بووین زه‌ربه‌ی ئه‌و تهفرهقانهمان خواردووه، بۆیه به دڵه‌وه کار ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی که نه‌ک ئینشعاب و ئینشقاقی زیاتر له‌وه‌به‌دوا پێک نه‌یێت، به‌ڵکوو ئه‌وه‌نده‌ی که توانا‌مان هه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ی که قسه‌مان ده‌ڕوا هه‌نگاو ده‌نێین له رێگای یه‌کڕیزیی زیاتر به‌تایبه‌تی به‌ینی حیزبی دێموکرات و ئه‌و گرووپه‌ی که دوای کۆنگره‌ی ١٣ له حیزبی دێموکرات جودا بۆته‌وه.»
بەرەو 67مین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران