کوردستان میدیا

چوارشەممه 5ی سەرماوەز 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مستەفا هیجری: جه‌لال مه‌له‌كشا، شێعری كردبوو به‌ سه‌نگه‌ری نیشتمان

17:18 - 11 خەزەڵوەر 2720

"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا "جەلال مەلەکشا" شاعیری نەتەوەی کورد پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

په‌یامی هاوخه‌می

به‌داخه‌وه‌ مه‌رگی نابه‌جێ له‌م پاییزه‌دا مه‌زنێكی دیكه‌ی بۆ هه‌میشه‌ له‌ گه‌له‌كه‌مان ئه‌ستاند. شاعیری خاوه‌ن هه‌ڵوێست و نه‌ته‌وه‌یی، جه‌لال مه‌له‌كشا ڕۆژی شه‌ممه‌ ماڵاوایی یه‌كجاریی لێ كردین و هه‌ر چه‌ند به‌ جه‌سته‌ له‌ نێو خه‌ڵكدا نه‌ما به‌ڵام شێعره‌كانی قه‌ڵایه‌كن بۆ نیشتمانپه‌روه‌ری و به‌رده‌وام و هه‌میشه‌ زیندوون له‌نێو دڵی گه‌لدا.

جه‌لال مه‌له‌كشا، شێعری كردبوو به‌ سه‌نگه‌ری نیشتمان و وشه‌ی كردبوو به‌ چه‌ک بۆ دژایه‌تیی دوژمنان و به‌ حه‌ق نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆشیان دەویست و بۆ مه‌رگی داخدارن.

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی شاعیری نیشتماپه‌روه‌ر و نه‌ته‌وه‌یی، جه‌لال مه‌له‌كشاوه‌، سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی و كه‌سوكاری و هه‌موو كۆمه‌ڵگای ئه‌ده‌بیی كوردستان و هه‌موو نیشتمانپه‌روه‌رانی كورد ده‌كه‌ین.

ڕۆحی شاد و یادی به‌رز و هه‌میشه‌یی

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

لێپرسراوی گشتی

مسته‌فا هیجری

١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٩