کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"مستەفا هیجری" لەگەڵ یەکیەتیی لاوان کۆ بوویەوە

12:07 - 30 بەفرانبار 2720

"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێشوازی لە ڕێبەریی پێشووی  یەکیەتیی لاوان و ڕێبەریی نوێی ئەو ڕێکخراوەیە کرد.

لەو کۆبوونەوەیەدا سەرەتا "هیجری" باسێکی لەسەر وەزعی لاوان  لە کوردستان و هەروەها ڕۆڵی لاوان کرد.

ناوبراو باسی لەو کێشە و گرفتانەی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران کرد کە بۆ لاوان دەیخولقێنێت وەک، هەڵاتنی مێشکەکان و تووشبوونی لاوان بە ماددە هۆشبەرەکان.

لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات هەروەها باسێکی لەو لاوانە کرد کە لەدوای ڕاسان پەیوەست بوونه بە ڕیزەکانی حیزبەوە و هەروەها جەختی لە دەور و ڕۆڵی لاوان کرد بۆ گرێدانی خەباتی شار و شاخ .

ناوبراو بە ناوی حیزبی دێموکراتەوە دەستخۆشی و ماندوونەبوونی لە سکرتێری پێشووی یەکیەتیی لاوان "عومەرفەخرەدین فەر" کرد و پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەریی نوێ  بەتایبەت "پژمان شەریعەتی" کرد.

"مستەفا هیجری" کار و چالاکییەکانی کۆنگرەی بە باش نرخاند و ڕایگەیاند حیزبی دێموکرات ئامادەیە بۆ پشتیوانی کردن لە لاوان.