کوردستان میدیا: ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی یاسایی سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان، لە دانیشتنێکی تایبەتی پارلەمانی کوردستان بەڕێوە چوو.
رۆژی دووشەممە، ٢٠ی جۆزەردانی ٢٧١٩ی کوردی، ١٠ی ژوئەنی ٢٠١٩ی زایینی، لە دانیشتنێکی پارلەمانی کوردستان و لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا و بە ئامادەبوونی سەدان میوانی کوردستانی، عێراقی و جیهانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان، سوێندی یاسایی خوارد و وەکوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستبەکار دەبێت.
لەو ڕێوڕەسمەدا شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرەستیی بەڕێز مستەفا هیجری، لێپرسراوی گشتیی حیزب بەشدار بوون، کە وێڕای پیرۆزبایی لە سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان، لەسەر سیاسەتی پاڵپشتیکردن لە هەرێمی کوردستان جەختیان کردەوە و ئەو کیانە سیاسییەیان بە دەسکەوتێکی گرنگی نەتەوەییی کورد زانی.
ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی، له هۆڵی سهعد عهبدوڵڵا لە پێتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو.
بۆ ئەو ڕێوڕەسمە لهسهر ئاستی جیهاندا، ١٢٠٠ میوان بانگهێشت کرابوون.
له مێژووی ههرێمی كوردستان و عێراقیشدا، ئەو ڕێوڕەسمە "گهورەترین و ئاستبهرزترین پرۆتۆكۆل بووە و یهكهمینجارە مهراسمی بهم شێوەیه ڕێك دەخرێت، ئامانجهكهش ئهوەیه ببێته ههلێک بۆ ئهوەی ههرێمی كوردستان و دەزگا باڵاكانی جارێكی دیكه پیشانی جیهان بدرێنهوە.