کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بنەماڵەی نەزۆک لە ئێران بوونی هەیە

12:55 - 30 بانەمەڕ 2722

"مەسعوود عالەمیی نیسی" سەرۆکی دامەزراوەی لێکۆڵینەوەی حەشیمەت لە ئێران وتوویەتی کە مەزندە کراوە، ٣ ملیۆن ٥٠٠ هزار بنەماڵەی نەزۆک لە ئێران بوونی هەیه.

ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم وتوویەتی، بۆ ئەو ڕێژەیە لە بنەماڵە نەزۆکەکان لە ئێران تەنیا ٨٠ ناوەندی دەرمانی بوونی هەیە و بەپێی لێکۆڵینەوەکان هەر کەس لەو ڕێژەیە بیانهەوێت دەرمان بکرێن ماوەی ٦ ساڵ دەخاێنێت هەتا نۆرەیان بەر بکەوێ.

ناوبراو باسی لەوە کردووە هەتا ساڵی ١٤٣٠ لە نێوان ١٠ کەس سێ کەس لە ئێران دەبنە بەساڵاچوو و گەشەی حەشیمەت لەو وڵاتە ڕادەوەستێت کە ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی گەشەی ئابووریش ڕاوەستێت.

لەو پەیوەندییەدا زۆربەی بەرپرسانی ڕێژیم لێدوانیان داوە و باس لە پرۆژە و گەڵاڵە بۆ زۆربوونی حەشیمەت دەکەن و نیگەرانیی خۆیان دەربڕیوە.

"عەلی خامنەیی" ڕێبەری ڕێژیمی ئێران پیربوونی حەشیمەتی لە ئێران بە کارەسات ناو بردووە و هەوڵدان بۆ زۆربوونی حەشیمەتی بە یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی بەرپرسان و خەڵک زانیوە.