کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

منداڵانی کرماشانی دیپلۆمی شانازیی نیگارکێشیی ''ڕۆمانیـ''ـیان بەدەست هێنا

19:05 - 31 بانەمەڕ 2720

''ئیلیا چراغی'' و ''ستارە شاوەیسی'' دوو نیگارکێشی هەشت ساڵانی کرماشانی توانییان دیپلۆمی شانازی لە کێبڕکێی نێودەوڵەتیی نیگارکێشی وڵاتی ''ڕۆمانیـ''ـدا بەدەست بێنن.

منداڵانی کرماشان کە بە ١٢ بەرهەم بەشدارییان کردبوو، دوو بەرهەمیان وەک بەرهەمی براوەی ئەو کێبڕکێیە دیاری کران.

ناوەندی پەروەردەی فیکریی منداڵان و مێرمنداڵانی کرماشان وەک بەشداربووی چالاکی ئەو کێبڕکێیە، دیپلۆمێکی شانازیی دیکەیان بۆ خۆیان مسۆگەر کرد.

لەو کێبڕکێیەدا، ٢ هەزار و ٨٠٠ بەرهەم لە ٣٠ وڵاتی جیهانەوە لە سێهەمین کێبڕکێی نێودەوڵەتی نیگارکێشی وڵاتی '' ڕۆمانیـ''ـدا بەشدار بوون.

کێبڕکێی نێودەوڵەتی نیگارکێشیی وڵاتی ''ڕۆمانی'' ئەمساڵ لەژیر ناوی ''شار و شوێنی ژیانتان و گوڵەکان'' بەڕێوە چووە.