"سۆژین سەفایی نژاد" منداڵی داهێنەر و هونەرمەندی ٤ و نیو ساڵەی "سنە"یی توانی لە کێبڕکێی نیگارکێشی بە بابەتی "خۆشەویستی خۆشەویستیـ"ـیە، کە لە وڵاتی ئامریکا بەڕێوە چوو توانی پلەی یەکەم بەدەست بێنێ.
نیگارکێشیی ئەو منداڵە داهێنەرە وەکوو هێمای ئەو کێبڕکێیە هەڵبژێردرا و لەلایەن دامەزراوەی "Lynx Art" لەسەر تیشێرت و لەزگەی تۆمارکراو دەفرۆشرێ کە قازانجی ئەو فرۆشتنە، بۆ ڕاهێنانی خۆڕایی هونەر بە منداڵانی سەرتاسەری جیهان کەڵکی لێ وەردەگیرێ.
"سۆژین" یەک ساڵ لەوە پێش لە ناوەندی بەهرەدیتنەوە لە تاقیکاریی هۆش و زەین لە ژێر چاوەدێری خوولی داهێنەر کاری کردووە و توانیویەتی ئەو شانازییە بۆ پارێزگای "سنە" و کوردستان بە گشتی بەدەست بێنێت.