کوردستان میدیا

دووشەممه 24ی جۆزەردان 2721
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

منداڵێكی كورد لە ئەرمەنستان لە بواری چیرۆک نووسیندا پلەی یەکەمی بەدەست هێنا

12:58 - 15 جۆزەردان 2721

پێشبڕكێیەكی چیرۆک نووسین لە وڵاتی ئەرمەنستان بۆ منداڵان ڕێک خرا و دوای دەرچوونی دەرەنجامەكانی ئەو پێشبڕكێیە ئەدەبییە، "نیكۆلای مهۆیان" منداڵێكی كورد توانی پلەی یەكەم بۆ خۆی مسۆگەر بكات.

 "مهۆیان" تەمەنی ١١ ساڵە و بووەتە براوەی یەكەم لەسەر ئاستی سەرجەم پێكهاتەكانی ئەرمەنستان.

پێشبڕكێیەكە لە یەكی ژووئەن هاوكات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی منداڵاناندا ڕێک خرابوو.

١١  كۆمەڵە و ڕێكخراوی تایبەت بە كەمینە نەتەوەییەكانی تایبەت بە منداڵان لەو وڵاتە، بەشدارییان لە پێشبڕكێ ئەدەبییەكە كردبوو

چیرۆكەكان لە پێكهاتەكانی ڕووسی، ئۆكراینی، بلارووسی، لەهستان، ئاڵمان، یوونان، ئاشووری، جوو، گورجستان، كوردستان و چەند نەتەوەیەكی تر پێشكەش كرابوون.

ئامانجی ئەو وڵاتەش ئەوە بووە کە نەتەوە جیاوازەكان لە یەكتر نزیک بكاتەوە.

سەركەوتنی ئەو منداڵە كوردە لە ئەرمەنستان بووەتە مایەی دڵخۆشیی تەواوی دانیشتووانی كورد لەو وڵاتەدا.