وتووێژ: بێهزاد قادری
"ئەلعەرەبییە جەدید" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە ڕووسیە لە هەوڵدایە لە پێوەندی لەگەڵ ڕێژیمی سووریە، لەگەڵ ئامریکا ڕێک بکەوێت. بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، چارەنووسی "بەشار ئەسەد" بۆ ڕووسەکان گرینگییەکی نییە و ڕووسیە لەگەڵ ڕێژیمی ئێران هاوڕا نییە.
هەروەها لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە لە ئێستادا ڕووسیە گەیشتووەتە ئەو قەناعەتەی کە "بەشار ئەسەد" توانای ئەوەی نییە بەسەر سووریەدا حوکمڕانی بکات.
شەڕی نێوخۆیی سووریە یان قەیرانی سووریە، لە ٢٦ی ژانوییەی ٢٠١١ی زایینییەوە دەستی پێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە. لەم ماوەیەدا، چەندین گرووپ و ڕێکخراوی چەکدار و تێرۆریستی لەم وڵاتەدا سەریان هەڵداوە. هەروەها هەر لە سەرەتاوە، ڕێژیمی سووریە لەلایەن ڕووسیە، هێزەکانی ڕێژیمی ئێران، میلیشیا شیعەکان و حیزبوڵڵاوە پشتیوانیی لێوە کراوە.
بۆ شیکردنەوەی ئەم باسە، وتووێژێکمان لەگەڵ "موختار نەقشبەندی"، ڕۆژنامەوان و چالاکی سیاسی پێک هێناوە کە سەرنجتانی بۆ خوێندنەوەی ڕادەکێشین:
١- شەڕی نێوخۆیی سووریە لە ئێستادا لە چ قۆناغێکدایە و لایەنی باڵادەست کام لایەنە؟
به‌هۆی ئه‌وه‌یکه چه‌ندین وڵاتی ناوچه‌یی و جیهانی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ له شه‌ڕی نێوخۆیی سووریه به‌شدارن و چه‌ندین فاکتۆری سیاسی و ئابووری و سه‌ربازی له‌سه‌ر ئه‌م شه‌ڕه و شێوه‌ی کۆتایی هاتنەکەی، کاریگەرییان هه‌یه، زۆر ڕوون نییه که که‌ی ئه‌م شه‌ڕه کۆتایی دێت، به‌ڵام به‌پێی بارودۆخی ئابووریی وڵاتانێک که کاریگەریی زیاتریان له‌سه‌ر مه‌سه‌لەی سووریه هه‌یه و هه‌روه‌ها دۆخی سیاسی و سه‌ربازیی ئۆپۆزسیۆنی سووریه، ده‌توانین بڵێین ئه‌م شه‌ڕه له قۆناغی کۆتاییدایه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمەشق له‌گه‌ڵ کوردستانی ڕۆژئاوا به ڕێککەوتن بگەن. هەروەها له ئێستا و له‌م قۆناغه‌دا، لایەنی سه‌ر به ڕووسیه باڵاده‌ستن.
٢- ماوەی ٩ ساڵە کە لە سووریە شەڕە و ڕووسیە لەم ماوەیەدا پشتیوانی ڕێژیمی "ئەسەد" بووە، ئێستا بە چ هۆکارێک دەیەوێت پشت لە "ئەسەد" بکات؟
له ڕاستیدا ڕووسیه بۆ پشتیوانیکردن له ئه‌سه‌د به‌شداریی له کێشه و شه‌ڕی نێوخۆیی سووریه نه‌کرد، به‌ڵکوو بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی بوو له ناوچه‌ی گرینگی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و نه‌یده‌ویست ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د که له ڕووسیه نزیک بوو بڕووخێت و سووریه بکه‌وێته ده‌ستی که‌سانێک که له ڕۆژئاوا، به‌تایبه‌ت لە ئامریکا نزیک بن، ئێستایش ئه‌گه‌ر ئاڵتێرناتیڤی باشتری له‌به‌ر ده‌ستدا بێت که به‌رژه‌وه‌ندیی له سووریه بپارێزێت، به‌دڵنیاییه‌وه پشتی به‌شار ئه‌سه‌د چۆڵ ده‌کات، چونکە پشتیوانی له دیکتاتۆرێکی خوێن‌ڕێژ وه‌کوو به‌شار ئه‌سه‌د که بووه‌ته هۆکاری کوژرانی سه‌دان هه‌زار و ئاواره‌بوونی چه‌ند ملیۆن که‌س، ههزینهیەکی زۆری سیاسی و ئابووریی بۆ ڕووسیه هەبووه و مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات ڕێگره له چاره‌سه‌ریی گشتیی کێشه‌ی سووریه و ئاساییبوونه‌وه‌ی پێوه‌ندیی ڕۆژئاوا، به‌تایبه‌ت ئامریکا له‌گه‌ڵ ڕێژیمی دیمەشق و ئه‌مه گوشاری ئابووری و سیاسی ده‌خاته سه‌ر ڕووسیه.
٣- ئەگەر ڕووسیە و ئامریکا ڕێک بکەون، چ سەرئەنجامێک چاوەڕێی "بەشار ئەسەد" دەکات؟
ئه‌گه‌ر ڕووسیە و ئامریکا له‌سه‌ر داهاتووی سووریە ڕێک بکه‌ون، به ئەگەری زۆرەوە به‌شار ئه‌سه‌د و زۆرێک له بەرپرسانی سیاسی و سه‌ربازیی ڕێژیمی سووریە و تەنانەت ئۆپۆزسیۆن وەلا ده‌نرێن و ئەگەری ئه‌وه‌ش هه‌یه که له داهاتوودا به‌شێکیان به‌بۆنەی تاوان دژی مروڤایەتی دادگایی بکرێن. هه‌ڵبه‌ت به ئەگەری زۆرەوە سڕینەوەی به‌شار ئه‌سه‌د یه‌ک شه‌وه نابێت و له پرۆژەیەکی کورتخایەندا ئه‌و ئاڵۆگۆڕانه ڕوو ده‌دات.
٤- ئەگەر ڕێککەوتن بکرێت، هەڵوێستی ڕێژیمی ئێران لە بەرامبەریدا چۆن دەبێت؟
ڕێژیمی ئێران به‌گشتی دژ و نیگه‌رانی ڕێککه‌وتنی ئامریکا و ڕووسیەیە له‌سه‌ر سووریە، چونکە به زه‌ره‌ری ئێران ته‌واو ده‌بێت و لانیکه‌م ئیتر ئیزن به حوزووری سه‌ربازیی ئێران له سووریە ناده‌ن، به‌ڵام ئێران جگه لە به‌یاننامه و قسه، ناتوانێت هیچ کارێکی تر بکات، چونکە کۆمەڵگای جیهانی، به‌تایبه‌ت ئورووپا، بۆ کۆتاییهاتن به شه‌ڕی نێوخۆیی سووریە، پشتیوانی له هه‌ر ڕێکكه‌وتنێکی ئامریکا و ڕووسیە ده‌که‌ن و ئه‌گه‌ر ئێران بیهه‌وێت دژی ئه‌و ڕێککه‌وتنه بجووڵێته‌وه، کۆمەڵگای جیهانی گوشاری سیاسی و ئابووریی زیاتر ده‌خه‌نه سه‌ر ئێران.
٥- ئەگەری کشانەوەی سپای تێرۆریستی پاسداران لە سووریە لە ئارادا دەبێت؟
له مه‌رجه گرینگه‌کانی ئامریکا له هه‌ر ڕێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ ڕووسیە، کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئێران له سووریە ده‌بێت، چ ئامریکا و ڕووسیە ڕێک بکه‌ون و چ ڕێک نه‌که‌ون، سپای تێرۆریستی پاسداران ناتوانێت له سووریە درێژە بە حوزووری سه‌ربازی بدات، چونکە له بواری سیاسی و سه‌ربازی، گوشارێکی یه‌کجار زۆر له‌سه‌ر ئێرانه. له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، ئیسرائیل به‌رده‌وام هێرشی کردووه‌ته سه‌ر هێزکانی ئێران، به‌ڵام ئه‌مان نه‌یانوێراوه و نه‌یانتوانیوه ڕاستەوخۆ وڵامی ئیسرائیل بده‌نه‌وه و ئێستایش که دۆخی ئابووریی ئێران زۆر خراپه و به‌رەو خراپتریش ده‌ڕوات، ئیسرائیل هێرشه‌کانی زیاتر کردووه و هێزی ئاسمانیی ئێران به‌هۆی ئه‌وه‌یکه فڕۆکه‌کانی پێشکه‌وتوو نین و سووریە دووره له خاکی ئێران، ناتوانن پشتیوانیی ئاسمانی بکه‌ن له هێزه‌کانیان و سیستمی په‌دافه‌ندی ئاسمانیی ئێران و سووریە ناتوانن پێش به هێرشه‌کانی ئیسرائیل بگرن، بۆیه ئێران بۆ ماوه‌یەکی زۆر ناتوانێت له سووریە حوزووری سه‌ربازیی هەبێت و به‌پێچه‌وانەی سیاسه‌ت و ویستیان، ناچارن کۆتایی به حوزووری سه‌ربازییان بێنن. جێگای ئاماژه‌یه که له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، ئیسرائیل نزیکەی ٣٠٠ هێرشی کردووه‌ته سه‌ر هێزه‌کانی ئێران و هێزه هاوپەیمانه‌کانی، به‌ڵام ئێران تا ئێستا نەیتوانیوه ١ فڕۆکه‌ی ئیسرائیلی بخاته خواره‌وه و ڕووسیەش به کرده‌وه بێده‌نگه به‌رامبه‌ر بە ئه‌و هێرشانه!
٦- لە ئەگەری ڕووخانی ڕێژیمی "بەشار ئەسەد"، ناوچەکە تووشی چ گۆڕانکاریگەلێک دەبێتەوە؟
پێم وا نییه ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌گشتی بڕووخێت، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری ڕێککه‌وتنی ئامریکا و ڕووسیە، به ئیحتیمالی زۆرەوە به‌شار ئه‌سه‌د و زۆرێک له که‌سانی ده‌وروبه‌ری دەسڕێنەوە و ئه‌مە کاریگەری دادەنێت لەسەر حیزبوڵڵا (حزب الله) و وڵاتی لوبنان و هه‌روه‌ها کاریگەرە لەسەر گۆشەگیری و پەراوێزخستنی زیاتری ئێران و شکستی له شه‌ڕی نیابه‌تیدا. هه‌روەها شکستێکیش بۆ وڵاتی تورکیه ده‌بێت، چونکە له هه‌ر ڕێککه‌وتنێک، "کورد"، هه‌ر چه‌ند که‌م، به‌ڵام مافی ده‌درێتێ و ئه‌وه کاریگەری دادەنێت لەسەر نێوخۆ و داهاتووی تورکیه. بەگشتی سڕینەوەی به‌شار ئه‌سه‌د ههنگاوێکی ئەرێنییە بۆ ئارامیی سووریە و ناوچه‌کە.
٧- لەم نێوانەدا، ئایا سووریە دابەش دەکرێت؟ کوردی ڕۆژاوا چی لێ بەسەر دێت؟
هه‌ر چه‌ند که‌م به‌ڵام ئەگەری هەیه سووریە دابه‌ش بکرێت و ئه‌وه پەیوه‌ندیی به زۆر کێشه و مهسئهلەی نێوان ئامریکا و ڕووسیە، وه‌کوو مه‌سه‌له‌ی "کەریمه" و "ئۆکراین" هه‌یه و ئه‌و ئەگەرە هه‌یه کە ئامریکا و ڕووسیە له‌سه‌ر سووریە و هه‌ندێک کێشه‌ی تر به‌گشتی ڕێک بکه‌ون. له پێکهاتەی سیاسیی جیهاندا، وڵاتان به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان پێش مافی مرۆڤ و دێموکراسی دەخه‌ن، بۆیه ئامریکا و ڕووسیە له پەیوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌لەی کورد، به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان له‌به‌رچاو دەگرن و چونکە ئامریکا و ئورووپا نیگه‌رانی به‌هێزبوونی تورکیه‌ن، له داهاتوودا پێم وایه پشتیوانی له مافی کورد بکه‌ن بۆ ئه‌وه پێش به دهغڵکردن و نفووزی زیاتری تورکیه له ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بگرن. هەڵبەت پشتیوانیکردن له مافی کورد به‌و واتایە نییه که پشتیوانی له هه‌موو مافێکی کورد بکرێت، بەڵام بهدڵنیاییەوه ڕۆژاوای کوردستان ده‌مێنێت و له چوارچێوه‌ی سووریە به شێوه‌ی فیدراڵی یان خودموختاری، کورد به هه‌ندێک له مافه‌کانی دەگات، هه‌ر چه‌ند که تورکیه زۆر دژایه‌تیی ڕۆژاوا دەکات و له‌وانه‌یه دیسان کورده‌کان تووشی شەڕ ببن، بەڵام به‌گشتی کورد به هه‌ندێک له مافه‌کانی دەگات. دەبێ ئه‌وەش له‌به‌ر چاو بگرین که وڵاتان هه‌موو سیاسه‌تی خۆیان به ڕوونی و ئاشکرا باس ناکه‌ن و ئەگەری هه‌یه له ڕێکكه‌وتنه‌که مافی کورد زۆر له‌به‌ر چاو نه‌گیرێت، بەڵام ئامریکا به کرده‌وه یارمه‌تیی ڕۆژاوا بدات بۆ سه‌ربه‌خۆیی!
٨- ئەگەر ڕێژیمی "ئەسەد" بڕووخێت، پێگەی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکەدا چی لێ بەسەر دێت؟
به ڕووخانی ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د یان ڕێککه‌وتنی ئامریکا و ڕووسیە، جگە لەوەی ئێران له شه‌ڕی نیابه‌تیدا تووشی شکستێکی گه‌وره ده‌بێت، به‌گشتی پێگه و هێزی ئێران لاواز ده‌بێت، چونکە ئه‌گه‌ر ئێران حوزووری سه‌ربازیی له سووریە نه‌مێنێت، ئه‌وه به واتای شکستی پرۆژه‌ی هیلالی شیعییه و حیزبوڵڵای لوبنان له بواری سه‌ربازی لاوازتر ده‌بێت و ڕێگه‌ی ناردنی چه‌کوچۆڵ بۆ لوبنان دژوارتر دەبێت و عه‌ره‌بستان دەتوانێت فوکوسی زیاتر بخاته سه‌ر یه‌مه‌ن. شکستی ئێران له سووریە له بواری ڕۆحی و ده‌روونی کاریگەریی زۆر نەرێنیی دەبێت لەسه‌ر ڕێژیمی ئێران و هاوپەیمانانی و کاریگەریشی له‌سه‌ر کێشه‌ی نێوخۆیی و شه‌ڕه ده‌سه‌ڵاتی نێو ڕێژیمی ئێران ده‌بێت و ڕێژیمی ئێران ڕووبه‌ڕووی ئه‌م پرسیاره‌ی خه‌ڵک ده‌بێتەوە که ئه‌م هه‌موو هه‌زینه ئابووری و سیاسی و ئینسانییه کە له سووریە کرا، له پێناو چییه و ده‌ستکه‌وتی چی بوو؟
٩- بە بۆچوونی ئێوە، ڕووسیە پشت لە ڕێژیمی ئێرانیش دەکات؟
ڕووسیە به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی بۆ گرینگه و ڕێژیمی دیکتاتۆری ئێران هیچ ئه‌رزشێکی بۆیان نییه و وه‌کوو کارت و ئامرازێک بۆ بەربەرەکانێ له‌گەڵ ئامریکا له ناوچه به‌کاری دەهێنن و تا کاتێک کە ئاڵترناتیڤی باشتریان نه‌بێت، پشتیوانی له ڕێژیمی ئێران دەکه‌ن، بەڵام ئه‌م پشتیوانییە له هه‌موو بوارێکەوە نه‌بووه و نابێت و هه‌روا که وێرانبوون و کوژران و ئاواره‌بوونی خەڵکی سووریە بۆ ڕووسیە گرینگ نه‌بوو، کاولبوون و وێرانبوونی ئێرانیش بۆ ڕووسیە گرینگ نییه و ئه‌گه‌ر پێویست بکات، پشتی ڕێژیمی ئێران خاڵی دەکەن. جێگای ئاماژه‌یه که ڕێبه‌رانی ئێران پێیان وابوو کە دەتوانن له کێشه و بەربەرەکانێی نێوان ڕووسیە، چین و ئامریکا بۆ گەیشتن به ئامانجه‌کانیان کەڵک وه‌ربگرن، بەڵام له ٤٠ ساڵی ڕابردوودا، ئەوە ڕووسیە و چین بوون که ئێرانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان به‌کار هێناوه.