کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داوای ٦٣ نۆینەری مەجلیسی ڕێژیم بۆ پەرەپێدانی سێدارە

15:02 - 14 بانەمەڕ 2726

لە کاتێکدا کە کۆماری ئیسلامی لە قەیرانێکی قووڵی نێوخۆیی و دەرەکیدا دەناڵێنێت، ٦٣ نۆینەری مەجلیسی ڕێژیم لە بەیاننامەیەکی تونددا داوایان لە غوڵامحوسێن موحسینی ئێژەیی، سەرۆکی دەزگای بەناو دادوەری کرد کە سزای "لێبڕاو و پەندئامێز" دژی دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار جێبەجێ بکات.

ئەم نۆینەرانەی مەجلیسی ڕێژیم داوایان کردووە کە هێزە چەکدارەکان "دەست لەسەر پلاپیتکە" بن و بەپێی ڕێنمایییەکانی موجتەبا خامنەیی، گورزی کوشندە بوەشێنن.

ئەم داوایە بۆ پەرەپێدانی توندوتیژی لە کاتێکدایە کە دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی لە ٢٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ەوە تا ئێستا، لانیکەم ٢٨ بەندکراوی سیاسی، لەوانە ١٣ کەس لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی بەفرانباری لە سێدارە داوە.

ئەم داوایەی نۆینەرانی ڕێژیم نیشاندانی ڕەزامەندی بۆ زیادکردنی ڕێژەی تێرۆری دەوڵەتی و چەواشەکردنی ڕای گشتی لە بەرامبەر شکستە ستراتێژییەکانی تاران لە ئاستی ناوچەکە و جیهاندایە.