کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گۆڕانی یاسای شەڕ؛ هێزەکانی ئەمریکا دەسەڵاتی دەستێوەردانی ڕاستەوخۆیان پێ درا

16:09 - 14 بانەمەڕ 2726

باراک ڕافید، پەیامنێری "ئاکسیۆس"، لە ڕاپۆرتێکدا پەردەی لەسەر گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە شێوازی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمریکا لەگەڵ تاران لادا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دۆناڵد ترامپ فەرمانی داوە یاساکانی شەڕ بۆ هێزەکانی ئەمریکا بگۆڕدرێن و دەسەڵاتی تەواویان پێ دراوە بۆ لەنێوبردنی هەر هەڕەشەیەکی دەستبەجێ لە گەرووی هۆرمۆزدا.

ئەم فەرمانە دەتوانێت بەلەمە خێراکانی سپای پاسداران یان بنکە مووشەکییەکانی ڕێژیم لە کەناراوەکان بکاتە ئامانج.

سەرچاوە ئەمریکاییەکان دەڵێن ترامپ لە دۆخی بنبەستی ئێستا لەگەڵ تاران بێزار بووە و دەیەوێت لە ڕێگەی گوشاری سەربازییەوە، کۆماری ئیسلامی ناچار بە ڕێککەوتنێکی نوێ بکات.

ئەم هەنگاوە کە لە چوارچێوەی "پڕۆژەی ئازادی"دا ئەنجام دەدرێت، ئەگەری پێکدادانی سەربازیی ڕاستەوخۆی زیاتر کردووە.

لە ئەمڕۆوە، هێزی دەریایی ئەمریکا ڕێنوێنی و پشتیوانیی تەواوی ئەو کەشتییە بازرگانییانە دەکات کە لە گەرووی هۆرمۆز دەپەڕنەوە، تا لە مینە دەریاییەکان و هێرشە ئەگەرییەکانی تاران پارێزراو بن.