کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرماندەی سێنتکام: ئەرتەشی ئەمریکا شەش بەلەمی ئێرانی تێک شکاند

19:03 - 14 بانەمەڕ 2726

براد کوپێر فەرماندەی سێنتکام ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەمریکا بەرپەرچی هێرشەکانی ئێرانیان داوەتەوە و شەش بەلەمی ئەو وڵاتەیان لەنێو بردووە.

براد کوپێر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەرتەشی ئەمریکا (سێنتکام)، ئێوارەی دووشەممە ١٤ی بانەمەڕ ڕایگەیاند؛ کۆماری ئیسلامیی ئێران تەقەی لە ناوە شەڕکەرەکانی ئەمریکا و کەشتییە بازرگانییەکان کردووە.

 ناوبراو ئاشکرای کرد کە هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی هاتوچۆ لە گەرووی هۆرمۆز، هێزەکانی ئەمریکا توانیویانە شەش بەلەمی بچووکی ئێرانی تێک بشکێنن و چەندین موشەکی کرووز و دڕۆنی ئاراستەکراویش شوێن هەڵبگرن.

فەرماندەی سێنتکام هۆشداریی توندی دایە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کە لە کاتی بەڕێوەچوونی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا، لە کەلوپەل و داراییە سەربازییەکانی ئەمریکا دوور بکەونەوە.

کوپێر جەختی لەوەش کردەوە کە گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، کە ڕێگری لە چوونەژوورەوە و چوونەدەرەوەی کەشتییەکان دەکات، بە توندی بەردەوامە و تەنانەت لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی ئەوانیش کاریگەرتر بووە.