
"مەهدی چەمران" سەرۆکی شورای شاری تاران وتوویەتی کە موساد سیستمەکانی شارەداریی تارانی هەک کردبوو.
ناوبراو هەروەها وتوویەتی: "هێرشی سایبێری بۆ سەر گشت سیستمە چالاکەکانی دەوڵەت لە ئێراندا بەردەوام دەبێت و پێویست دەکات هەموو بەرپرسان ئاگادار بن".
ناوبراو باسی لەوەش کردووە کە هەککردنی سیستمەکانی شارەداری و هێرشی سایبێری لەلایەن دەزگای "موساد" و دژبەرانی دیکەی ڕێژیمەوە بەڕێوە چووە.
لە بەرەبەری ساڵوەگەڕی مەرگی "خومەینیـ"ـدا کۆمەڵێک لە سیستمەکانی شارەداری و گشت بەشەکانی دیکە لە شاری تاران و چەندین شوێنی دیکە کەوتنە بەر هێرشی سایبێریی ئیسرائیل.