
"موقتەدا سەدر" ڕێبەری ڕەوتی "سەدر" ڕایگەیاندووە ئیزن بە هیچ وڵاتێک نادەین دەستێوەردان لە کاروباری پێکهێنانی دەوڵەتی "عێراقـ"ـدا بکات و ئەوەی لەو ڕۆژانەدا و لەنێو هێزە سیاسییەکانی وڵاتەکەماندا دەگوزەرێ ململانێیەکی دێموکراتیکە.
ناوبراو لە پەیامێکی توییتێریدا بەنیسبەت دەستێوەردانەکانی نێوخۆی عێراق نووسیویەتی: "لە ئاستێکی بەرزدا بۆ پێشگرتن لە دەستێوەردانەکان، ئەگەر وڵامی خواستەکانمان نەدەنەوە و پێشوازیمان لێ نەکەن بە شێوازی دیپلۆماتیک و بۆ پێشگیرتن لەو دەستێورەدانانە لە یاسا نێودەوڵەتییەکان کەڵک وەردەگرین".
هەروەها بۆ پارێزگاری لە سنوور، دەربازگە و فڕۆکەخانەکان و زۆرتر پێکەوە هەڵکردن کاریان لەگەڵ دەکەین.
ناوبراو وتوویەتی یان هەر چەشنە هەوڵێک کە سەروەریی خاکی عێراق پێشێل بکات دەستپێکێکە بۆ کەمکردنەوەی ڕێگای دیپلۆماتیک و ئەمەش کاردانەوە لە ئاستی جیهاندا بەدواوە دەبێت.
ڕێبەری ڕەوتی سەدر وتوویەتی بە هەمان شێوە ئێمە بە گشتی ڕێز لە دەسەڵاتی وڵاتانی دراوسێ دەگرین لەوانە کوەیت، عەرەبستان، ئۆردۆن، ئێران، تورکیە و سووریە.هەروەها دەستێوەردان لە کاروباریاندا ناکەین و خوازیاری ئاشتی و برایەتی و پێکەوە هەڵکردنین.