کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مۆر نەکردنی پاسپۆرت لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە هەڵوێستی سەعوودییەی لێکەوتەوە

12:09 - 16 رەشەمه 2719

پاشای عەرەبستان ئیجازە بە چوونەژوورەوەی سەعوودییەکانی دانیشتووی ئێرانی بەبێ مۆرکردنی پاسپۆرتەکانیان لەلایەن ئێرانەوە مەحکووم کرد.

بەرپرسێکی سەعوودییە، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٥ی ڕەشەمە، هەڵسوکەوتی ڕێژیمی ئێرانی سەبارەت بە ئیجازە بە چوونەژوورەوەی دانیشتووانی سەعوودی بۆ ئێرانی بەبێ مۆرکردنی پاسپۆرتەکانیانی مەحکووم کرد و داوای لەو هاوڵاتییانەی سەعوودی کرد کە لە حەوتووەکانی ڕابردوودا لە ئێران گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان، خۆیان بناسێنن.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سەعوودی (واس)، ئەو بەرپرسەی سەعوودی پاش بەیانییەی وەزارەتی تەندروستیی سەعوودییە سەبارەت بە دەرکەوتنی ٥ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە وڵاتەکەیاندا، داوای لەو هاووڵاتییانەی خۆی کە لە ئێران گەڕاونەتەوە کردووە کە خۆیان بناسێنن.

ئەو هاووڵاتییانەی سەعوودی بەبێ لێدانی مۆری چوونەژوورەوە و هاتنەدەرەوە لە پاسپۆرتەکانیان چوونەتە ئێران و گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان، بەڵام لە کاتی گەڕانەوەدا شوێنی سەفەرە دەرەکییەکانی خۆیان بە وڵاتەکەیان ڕانەگەیاندووە.

ئەو بەرپرسەی سەعوودی سەرەڕای مەحکوومکردنی ئەو کردارە نابەرپرسانەیەی ڕێژیمی ئێران، ئەو ڕێژیمەی بەرپرسی بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پەرەپێدانی لە تەواوی جیهاندا زانی کە هەڕەشەیەکی تەندروستییە و بووەتە هەڕەشەیەک لەسەر خەڵکی جیهان.