کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران دەیانهەوێ دوای ڕووخانی ڕێژیمی ئێران جێگە و پێگەیان هەبێت

12:14 - 24 رێبەندان 2720

لێکۆڵینەوەیەکی ئەنیستیتۆی وەرچەرخانی جیهانیی "تۆنی بلێر" لە بریتانیا بڵاوی کردووەتەوە کە ڕێژەی میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران دوای ڕێککەوتنی بەرجام  زۆر بووە و ئەو هێزانە گەورەترین هەڕەشەن بۆ سەر سەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست.

لەو پێوەندییەدا "بلێر" باسی لەوە کردووە کە میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران دەیانهەوێ کارێک بکەن دوای ڕووخانی ڕێژیمی ئێرانیش هەر جێگە و پێگەیان هەبێت.

ئەو لێکۆڵینەوەیە دەریخستووە کە ئەو میلیشیایانە بۆ لاوازکردنی دەوڵەتەکان کار دەکەن. هەروەها بەرجام ناتوانێت پێش بە ئیدئۆلۆژیی میلیشیا چەکدارەکان کە ڕوانگەی خامنەیی پەرە پێ دەدەن بگرێت.

لەو لێکۆڵینەوەیەدا هاتووە کە لە ساڵی ٥٧ هەتا ئێستا سپای پاسداران لە ٥١ وڵاتی جیهاندا دەستی بە دروستکردنی گرووپی وەک حیزبوڵڵا کردووە.

زانکۆی "ئەلموستەفا و کۆمیتەی ئیمداد" ڕۆڵێکی ئەسڵیان لە ئەندامگیریی کەسانی چەکداردا هەیە.