کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مینەکانی پایگای گوندی "بێمزورتێ" مەترسیی بۆ گیانی دانیشووانی ئەو گوندە دروست کردووە

17:29 - 3 رەشەمه 2721

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" لە گوندی "بێمزورتێـ"ـی سەر بە شاری شنۆ بە دوای بارینەکانی ئەم دواییە، لەنێو باخ و حەساری ماڵی دوو هاووڵاتی "مین" دۆزراوەتەوە کە بووەتە هۆی نیگارانیی دانیشتووانی ئەو گوندە.

بە دوای تۆمارکردنی سکاڵای هاووڵاتییان لەمەڕ دیتنی ئەو دوو مینە بەرپرسانی پەیوەندیدار لە لێکدانەوەیەکدا بۆیان دەرکەوتووە کە سێ مینی دیکەش دیار نین.

گوندی بێمزورتێ پایگای لێیە و دەوروبەری بە مین چێندراوە، بە وتەی هاووڵاتییان زۆر جار ئاوی بارینەکان چەند مینێک دەباتە نێو گوندەکانی خوارووی ئەو پایگایە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ساڵی ڕابردوو کەسێک بەهۆی تەقینەوەی مینێک کە لە حەساری ماڵەکەیدا بووە دەستێک و چاوێکی لەدەست داوە و کەمئەندام بووە.

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا چەند هاووڵاتی بەهۆی تەقینەوەی مین، لە گوندەکانی دەوروبەری ئەو پایگایە گیانیان لەدەست داوە و بریندار بوونە.

سەرەڕای ئەوەیکە سنوورەکانی کوردستان مینە چێندراوەکانی پایگاە سنوورییەکانی لێیە، بەڵکوو مینەکانی سەردەمی شەڕیشی لێ بەجێ ماوە و ڕۆژانە دەبنە هۆی گیانلەدەستدانی هاووڵاتییان.