کوردستان میدیا: ٢٧مین كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ڕێكخراوه‌ی UNPO، بە بەشداریی دوکتور "عەلی عەبدیلزاده" نوێنەری حیزبی دێموکرات لەو ڕێکخراوەیەدا بەڕێوە چوو.
ڕۆژانی ١ و ٢ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٧ی هه‌تاوی، له كاتالۆنیا ٢٧مین كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ڕێكخراوی نەتەوە بێدەوڵەتەکان (UNPO)، به به‌شداریی دوکتور عه‌لی عه‌بدیلزاده، نوێنه‌ری حیزب له‌م ڕێكخراوه‌یه، به‌ڕێوه چوو.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، دوای په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووری كاری كۆبوونه‌وه، هه‌ر یه‌ک له سەرۆک و سكرتێری UNPO، ڕاپۆرتی كار و چالاكیی ڕێكخراوه‌كه‌یان پێشكه‌ش به ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كرد. هاوكات له لایه‌ن سكرتاریەتی ڕێكخراوه‌كه به‌رنامه و پلانی كاری شه‌ش مانگی داهاتوو خرایه به‌رباس.
له درێژه‌ی به‌شی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كەدا هه‌روه‌ها ڕاپۆرتی به‌شی ماڵی له لایه‌ن به‌رپرسی ماڵی UNPOـەوە، پێشكه‌ش كرا.
به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی، بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر داواكاریی به ئهنداموهرگرتن و پێداچوونه‌وه به سه‌ر ئه‌ندامه‌تی چه‌ند لایه‌نێكدا بوو. لەم پەیوەندییەدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ڕێکخراوی نەتەوە بێدەوڵەتەکان، دوای هه‌ڵسه‌نگاندن و تاوتوێ كردنێكی زۆر بڕیاری دا كه داواكاریی چه‌ند لایه‌نێك له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان له‌سه‌ر بدرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی باسی كۆنگره‌ی داهاتووی ڕێكخراوه‌ی UNPO كرا، كه بڕیاره له چه‌ند مانگی داهاتوودا به‌رێوه بچێت. له‌و پهیوەندییهدا بریار له‌سه‌ر شوێن و كاتی گرتنی كۆنگره درا. هه‌روەها ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی، دوای باس و پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ورد، پێشنیاری گۆڕین و زیادكردنی چه‌ند به‌ند له به‌رنامه و پێڕه‌وی نێوخۆی UNPO دا.
بەشی کۆتاییی کۆبوونەوەکە بۆ باسکردن لەسەر چەندین پرس و پێشنیاری جیاواز تەرخان کرابوو.
كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ڕێكخراوی نەتەوە بێدەوڵەتەکان، دوای دوو ڕۆژ کاری بەردەوام بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.