کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەجلیسی "سێنا"ی ئامریکا بۆ درێژەدان بە گەمارۆکانی دژی ڕێژیمی ئێران، گەڵاڵەیەکی پەسەند کرد

11:40 - 15 بانەمەڕ 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی بانەمەڕ، "تێد کروز" سێناتۆری ئامریکایی بەهۆی درێژەدانی گەمارۆوە پەیوەندیدارەکان بە تێرۆریزم دژی ڕێژیمی ئێران و بانکی ناوەندیی ئەو ڕێژیمە، گەڵاڵەیەکی پێشکەشی مەجلیسیی سێنای وڵاتەکەی کردووە.

ئەو گەڵاڵەیە بە ٨٦ دەنگی ئەرێنی و ١٢ دەنگی نەرێنی پەسند کرا؛ بەرتەسکردنەوەی هاوکارییەکانی نێوان ئێران و چین یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی ئەو گەڵاڵەیەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕویتێرز، سێناتۆرەکانی ئامریکا لە هەوڵدان کە ئەو گەڵاڵەیە بەیاسایی بکەن، هەروەها کارناسان لەسەر ئەو بڕوایەن کاتێک ئەو گەڵاڵەیە بەیاسایی بکرێت دەتوانێت ئاستەنگ بخاتە نێو دانیشتنە ناوکییەکانی ڕێژیمی ئێران.

ئەو گەڵاڵە پێشنیارییەی "کروز" بەهۆی ئەوەی زۆرترین دەنگی ئەرێنیی وەرگرتووە لە گەڵاڵەکەیدا باسی لەوە کردووە کە ڕێژیمی ئێران یەکەمین دەوڵەت لە جیهانە کە پشتیوانی لە تێرۆریزم دەکات، ناوبراو لە درێژەدا وتوویەتی: "ئەگەر ئێوە پشتیوانی لە گەمارۆکانی دژی سپای پاسداران دەکەن، دەبێ دەنگی ئەرێنی بە ئەو گەڵاڵەیە بدەن".