ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢ی ڕەشەمە هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، ناوەندی فەرهەنگی- هونەریی "ڤەژینـ"ـی مەریوان ڕێوڕەسمێکی بەڕێوە برد. لەو ڕێوڕەسمەدا بڕوانامەی زمانی کوردی بەسەر فێرخوازانی سەرکەوتووی پۆلە فێرکارییەکانی زمانی کوردیی ئەو ناوەندەدا بەخشرا.
هەروەها لەلایەن ئەندامانی ناوەندی ڤەژینەوە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی "زمانی دایکیـ"ـیەوە تراکت و نووسراوەی تایبەت بەو ڕۆژە لەنێوان خەڵکی شاری مەریواندا بڵاو کرایەوە.
ناوەندی فەرهەنگی- هونەریی "ڤەژین" ساڵی ٢٠٠٤ی زایینی دامەزراوە و هەتا ئێستا دەیان خولی تایبەتیی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی و خولی فێرکاریی تری بەڕێوە بردووە.