کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەئموورێکی دیکەی ڕێژیم لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژرا

12:43 - 7 جۆزەردان 2722

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٦ی جۆزەردانی ١٤٠١، مەئموورێکی دیکەی ڕێژیم بە ناوی "عەباس راهئەنجام" لە شاری "دێلگان" سەر بە پارێزگای "سیستان و بەلووچستان" لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژرا.

لەو هێرشەدا ماشینی ناوبراو دراوەتە بەر چەندین فیشەک و لە ئاکامدا ناوبراو کوژراوە و هاوسەرەکەی بریندار بووە.

دەوترێت ناوبراو یەکێک لەو کەسانە بووە کە ئازار و ئەزیەتی خەڵکی بەلووچی داوە و لە سەرکوتی خۆپیشاندانەکاندا دەستی هەبووە.

لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا چەندین مەئمووری ڕێژیم لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان و شوێنە جیاوازەکانی دیکەی ئێران کەوتوونەتە بەر هێرشی کەسانی نەناسراوەوە و کوژراون.