کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناتۆ رەزامەندیی خۆی لەمەڕ دامەزرانی سیستمی مووشەکی لە تورکیە دەربڕی

13:28 - 15 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: رێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی شومالی (ناتۆ) رایگەیاند، رەزامەندیمان لەگەڵ داواکاریی تورکیە لەپێوەندی لەگەڵ دامەزراندنی سیستمی مووشەکیی پاتریووت لە باشووری ئەو وڵاتە دەربڕیوە.
تورکیە لە پێوەندی لەگەڵ ئەو داواکارییەدا رایگەیاندووە، ئێمە بە مەبەستی بەرگری و پاراستنی سنوورەکانمان ئەو داواکارییەمان پێشکەش بە ناتۆ کردووە.
دوابەدوای داواکاریی حکوومەتی تورکیە لە ناتۆ بۆ دامەزراندنی سیستمی مووشەکی پاتریووت لە سنووری وڵاتەکەی، لێپرسراوانی رێژیمی ئێران پەرچەکرداریان نیشان دا.
کەرەسەی لوجستیکی ئەو سیستمە لە دوو وڵاتی هولەند و ئاڵمانەوە دابین دەکرێت و ئەو دوو وڵاتە رایانگەیاندووە: بە مەرجێک کەرەسەی پێویست بۆ دامەزراندنی ئەو سیستمە مووشەکییە بە تورکیە دەدەین کە تیمی تایبەتی خۆشمان لەو وڵاتە حوزوریان هەبێت.
حوزووی تیمی تایبەتی هولەند و ئاڵمان بە واتەی بوونی هێزە نیزامییەکانی ئەو دوو وڵاتە لە تورکیە و ئەوەش پێویستی بە رەزامەندیی پارڵەمانی تورکیە هەیە.
تورکیە و سووریە نزیک بە ٩٠٠ کیلۆمیتر سنووری هاوبەشیان پێکەوە هەیە و لە دوای سەرهەڵدانی نائارامییەکانی سووریە ژمارەیەکی بەرچاو لەهاووڵاتییانی ئەو وڵاتە پەنایان بردۆتە بەر وڵاتی تورکیە.