![](/content/upload/1/news/48577_w920.jpg)
بەشێکی زۆر لە نانەواکان، بە شێوەی سەربەخۆ بە ناوی نانی "تایبەت" و بە بیانووی ئەوەیکە هەر دوو لای نانەکە کونجی پێوە کراوە، لانیکەم ٥٠ لەسەد نرخی نانیان گران کردووە.
بەرزبوونەوەی نرخی نان و گران فرۆشتنی نان، لە مانگەکانی ڕابردوودا و تەنانەت لە ساڵی ڕابردووشدا بوونی هەبووە و زۆربەی نانەواخانەکان، بە شێوەی جۆراوجۆر لەوانە: "نانی گەورە، تایبەت، کونجی پڕ، دوو لای کونجی و سەوزیدار" نرخی پەسندکراویان دەور لێداوەتەوە.
ئەمە لەحاڵێکدایە کە ئەو جۆرە نانانە سێ هێندەی نرخی خۆیان گرانتر دەفرۆشرێن.
"ئەسغەر پابەرجا" سەرۆکی یەکیەتیی نانەواخانە سەنگەکەکان لەو پێوەندییەدا وتوویەتی: نرخی پەسندکراوی نان گۆڕانکاریی بەسەردا نەهاتووە و ئەوە بووەتە هۆی ئەوەی کە نانەواکان داهات و تێچووی ژیانیان بۆ دابین نەکرێت و نەتوانن دووکانەکانیان بەڕێوە ببەن.
سیاسەتی هەڵە و نابەڕێوەبەریی بەرپرسانی ڕێژیم لە ئاستەکانی بەرپرسایەتی و بەڕێوەبردنی کارەکاندا، ژیانی خەڵکی تا ڕادەیەکی زۆر ئەستەم کردووەتەوە.