کوردستان میدیا: بە مەبەستی مەحکوومکردنی کردەوەی تێرۆریستیی ڕێژیمی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ خۆپێشاندانێکی بەرین لە لایەن کوردانی دانیشتووی ئەو وڵاته بەڕێوە چوو.
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێکه‌وتی ١٩ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی، به مه‌به‌ستی ئیدانه‌کردنی مووشه‌کبارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سه‌ر بنکه‌کانی حیزبی دێموکرات له کۆیه و شه‌هید و برینداربوونی کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندامانی ڕێبه‌ری، کادر و پێشمه‌رگه و ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی مه‌ده‌نی، و هه‌روه‌ها هاوکات له سێداره‌دانی ڕامین حوسێن په‌ناهی، لوقمان و زانیار مورادی لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە، له لایه‌ن ناوه‌ندی هاوکاری حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران به به‌شداری خه‌ڵکێکی به‌رچاو له کوردانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته، خۆپێشاندانێک له بەرده‌م باڵوێزخانەی ئێران له شاری ئۆسلۆ به‌ڕێوه‌چوو.
سەرەتای خۆپیشاندانەکە بە سرودی نه‌ته‌وایه‌تی "ئه‌ی ڕه‌قیب" و خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدان به‌تایبه‌ت شه‌هیدانی کۆیه و شه‌هیدانی تازه له سێداره دراو دەستی پێ‌کرد.
پاشان په‌یامی هاوبه‌شیی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی به‌شدار به زمانه‌کانی کوردی له لایه‌ن "مه‌نسوور سۆفیزاده"، نۆڕوێژی له لایه‌ن "چالاک قادری"، فارسی له لایه‌ن "سۆزان ئه‌حمه‌دی" خوێندرانەوە.
دواتر پەیامی حیزب و لایەنە سیاسییەکان پێشکەش کران کە بریتین له:
ـ په‌یامی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ـ کۆمه‌ڵه
ـ په‌یامی ئه‌نه‌که‌سه
ـ په‌یامی "ئێرلینگ فۆڵکڤورد" ئه‌ندامی پارتی چه‌پی سۆسیالیستی نۆڕوێژ وه‌ک پشتیوانیی له جووڵانه‌وه‌ی کورد و ئیدانه کردنی ئه‌و کاره‌ساته
ـ په‌یامی پارتی دێموکراتیکی سووریه
لەو خۆپیشاندانەدا سروودی ''خوایه وه‌ته‌ن ئاواکه‌ی" له لایه‌ن هوونه‌رمه‌ند "مووسا مه‌ریوانی" پێشکەش کرا.
له کۆتایی ئەو خۆپیشاندانەدا بەڕێز"ساکی" په‌یامێکی به فارسی خوێندەوە.
چێگای ئاماژه‌یه که له ناوئاخنی په‌یامه‌کاندا درووشمی تایبه‌ت به زمانه‌کانی کوردی، فارسی و نۆڕوێژی له لایه‌ن بهشدارانەوە ده‌گووترایه‌وه.
شایانی باسە ئەو خۆپیشاندانە لە لایەن ئەم حیزبانەی خوارەوە بەڕێوەچوو:
ـ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ـ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ـ کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ـ پارتی ئازادیی کوردستان
ـ پارتی سەربەستیی کوردستان
ـ حیزبی کومونیستی ئێران ـ کۆمەڵە
ـ سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
ـ رێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران