کوردستان میدیا: هەڵویست و ناکۆکییەکانی تاران و واشنگتۆن پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ و جیددی کە لەو هەڵویستانەدا ناوچەی سەوزی بەغداد کرایە ئامانجی کاتیووشا.
ئاژانسی هەواڵدەریی "ڕۆیتێرز" بڵاوی کردووەتەوە، ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممه، دەنگی تەقینەوەیەک لە بەغداد پێتەختی عێراق بیستراوە و زەنگی ئاگاداركردنەوەی لە دەوری باڵوێزخانەی ئامریکا لە ناوچەی سەوز لێ دراوە.
سەرچاوەکانی خەبەر باس لەوە دەکەن، ئەو تەقینەوەیە کە لە ناوچەی سەوزی بەغداد ڕووی داوە پێشبینی دەكرێت مووشەكێكی كاتیووشا بێت که لەو ناوچەكە كەوتبێت.
چاوەدێرانی سیاسی لەسەر ئەو باوەڕەن، هەر دەمارگیرییەکی هەڕەمەكیی هێزەكانی ئامریکا لە عێراق یان كردنە ئامانجی بارەگاكانیان بە مووشەک دەبێتە سەرەتای شەڕی نێوان ئامریکا و ئێران، كە عێراق بەبێ ویستی خۆی دەچێتە نێو ئەو شەڕەوە و ئەگەری زۆرە ئامریکا حەشدی شەعبی بكاتە ئامانجی ڕاستەوخۆی هێرشەكانی.
لەو پێوەندییەدا، "جۆی هوود" ڕێكخەری كاروباری باڵوێزخانەی ئامریکا لە عێراق لە كاتی كۆبوونەوەی لەگەڵ "فەریق رائید شاكر" فەرماندەی هێزەكانی پولیسی فیدراڵی عێراق لە بەغداددا باسی لەوە کردووە، کە ئێمە خاکی عێراق بۆ هێرش بۆ سەر ئێران بەکار ناهێنین.
لەم باسەدا پێبەندبوونی واشنگتۆن بە رێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی، یەک لەوانە یاساغکردنی بەكارهێنانی خاكی عێراق بۆ لێدانی هەر وڵاتێكی تری ناوچەكە، بۆ نموونە ئێران دووپات کرایەوە، بۆ ڕەواندنەوەی ترسی حکوومەتی عێراقە لەوەی کە وڵاتەکەی دەبێتە گۆڕەپانی هەر شەڕێکی ئامریکا و ئێران.
دوای بڵاوبوونەوەی ڕوودانی تەقینەوەیەك لە ناوچەی سەوزی بەغداد، لێژنەی ڕاگەیاندنی ئەمنییەتی عێراق ڕایگەیاند، مووشەكێكی كاتیووشا لە ناوچەی سەوز کەوتووە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی هەبێت.
هاوکات بهرپرسێكی وهزارهتی دهرهوهی ئامریكا ئاشكرای كرد، ئهو مووشهكهی دوێنێ یەکشەممە له نزیك باڵوێزخانهی ئامریکا له ناوچهی سهوزی شاری بهغداد كهوته خوارهوه، بێوڵام نابێ و واشنگتۆن به توندی وڵامی ئهو ههوڵانه دهداتهوه.
ئهو مووشهكه هیچ زیانێكی مادی و گیانی به باڵوێزخانهی ئامریكا و هیچ هاووڵاتییهک نەگەیاندووە. بهڵام كهوتنهخوارهوهی له نزیك باڵوێزخانه مانای ئهوه دهگهیهنێت، كه له ههر كاتێك بیانهوێت دهتوانن باڵوێزخانهكهیشمان بكهنه ئامانج.
هاوکات ترامپ بە توندی هەڕەشەی لە ڕێژیمی ئێران کردووە كه ئهگهر ئیرادهی شەڕتان ههیه، ئهوە كۆتاییتان له داهاتوویهكی نزیكدا به ڕوونی دهبینن.
کێشەکانی نێوان ئامریکا و ڕێژیمی ئێران بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر دەڕوات و بەرپرسانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانیش هەڕەشەکانیان لە ئامریکا توندتر دەکەنەوە.