کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوچەی ژاوەرۆی سنە پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە

13:48 - 12 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لە گوندی تەوریوەر، لە پەیامێکدا، لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

لە چوارچرای مەهاباد

لە کانگای بیری ئازاد

دەستی ڕەشی ئێستبداد

چەقاندی داری بێداد

 لە کاتی نیوەی شەودا

لە جەرگەی شیرین خەودا

کرا کاری ناڕەوا

 لە دار درا پێشەوا

وێرای ڕێز و سڵاو

 بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان و نوێکردنەوەی پەیمانی وەفاداریی بە ڕێبازی پیرۆزیان :

سپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی  ئەندامان و بەڕێوەبەرانی تەلەفزیۆنی تیشک دەکەین، کە بە کرانەوەی ئەم کاناڵە ئاسمانییە ڕووناکیان خستووەتە دڵی ماڵەکانمانەوە، سڵاو لە شەهیدان و  بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، بەتایبەتی سێ شەهیدی سەرکردە (قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی)!

لە زێدی فەرماندەکەی کۆساڵان و ژاوەرۆوە، نوێکردنەوەی پەیمانی وەفاداریی خەڵکی تەوریوەر ، ئەندامان و لایەنگران و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان لەگەڵ رێگا و ڕێباز و ئامانجە پیرۆزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕادەگەیەنین.