کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندی ئاماری ئێران: نرخی هەڵاوسانی ساڵانە ٢/٤٥ لەسەد بەرز بووەتەوە

13:40 - 2 خەرمانان 2721

ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران نرخی هەڵاوسانی ساڵانەی ٢/٤٥ لەسەد و نرخی هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵی کەلوپەلە خۆراکییەکان لە مانگی گەڵاویژی ٤/٥٨ لەسەد ڕاگەیاند.

بەم پێیە نرخی هەڵاوسانی ساڵانە لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی هەڵاوسان کە لە ماوەی سی ساڵی ڕابردوو لە ئێران تۆمار کراوە، بەو واتایە لە نرخی هەڵاوسانی ٥/٤٩ لەسەدی لە ساڵی ١٣٧٣ی هەتاوی زۆر نزیک بووەتەوە.

 بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران، نرخی هەڵاوسانی ساڵانە لە مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ بۆ بنەماڵەکانی ئێران گەیشتووەتە ٢/٤٥ لەسەد کە بەنیسبەت مانگی ڕابردوو یەک لەسەد بەرز بووەتەوە.

هەروەها وەزارەتی تەعاون، کار و خۆشبژێوی و کۆمەڵایەتیی ڕێژیمی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە هێڵی هەژاری لە ئێران لە ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی بەنیسبەت ساڵی پێشوو ٣٨ لەسەد زیادی کردووە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، هێڵی هەژاری لە ساڵی ٩٩ بۆ بنەماڵەیەکی سێ کەسی ٢ ملیۆن و ٧٥٨ هەزار تمەن و بۆ بنەماڵەیەکی ٤ کەسی ٣ ملیۆن و ٣٨٥ هەزار تمەن بەراورد کراوە.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، هەڵاوسانی ڕوو بە گەشە لە بەشی خواردەمەنی و بەرزبوونەوەی نرخی خانوو یەکێک لە هۆکارەکانی سەرەکیی چوونەسەرەوەی هێڵی هەژاری لە ئێران بووە.