![](/content/upload/1/news/53070_w920.jpg)
"پەیمان جەبەلی" سەرۆکی دەنگوڕەنگی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی کە ڕۆژانە دەیان هێرشی سایبێری دەکرێتە سەر ئەو ناوەندە.
ناوبراو وتوویەتی، لە ماوەی ڕابردوودا هێرشێکی گەورەی سایبێری کراوەتە سەر کاناڵەکانی چالاکی دەنگوڕەنگی ڕێژیم و هەتا ئێستا سەرچاوەی ئەو هێرشانە نەدۆزراونەتەوە.
ناوبراو هەروەها وتوویەتی کە زۆرێک لەو هێرشانە لە ڕێگای ڕۆبات و هەندێکیش بە دەستی هەکێرەکان بەڕێوە چوونە.
لە بەرەبەری چل وسێیەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی ڕێژیمدا، بە دروشمی "مەرگ بۆ خامنەیی" هێرشێکی گەورەی سایبێری کرایە سەر زۆربەی کاناڵەکانی ناوەندی دەنگوڕەنگی ڕێژیم و ڕێژیم لە بەرامبەر ئەو هێرشانە دەستەوەستان ماوەتەوە.