کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندی لێکۆڵینەوەی مەجلیسی ڕێژیم ئاماری بێکاری لە بەهاری ئەمساڵی بەدرۆ خستەوە

17:35 - 1 سەرماوەز 2720

ناوەندی لێکۆڵینەوەی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاندووە: "نرخی بێکاری لە بەهاری ئەمساڵدا ٢٤ لەسەد بووە نەک ٨/٩ لەسەد، ئەو ئامارەی بەهار بڵاو کرابوویەوە دوورە بووە لە ڕاستی".

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی لێکۆڵینەوەی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران ئاماری بێکاری لە بەهاری ئەمساڵدا کە ٢٤ لەسەد بووە ئەو کەسانە کە بەهۆی کۆرۆناوە لە کارەکانیان دڵسارد بوونەتەوە یان لە کارەکانیان لە دەست داوە ناگرێتەوە.

ئەو ناوەندەی ڕێژیم بڵاوی کردووەتەوە لە بەهاری ساڵی ١٣٩٩دا ڕێژەی کەسانی ناچالاکی کۆمەڵگای کاریی ئێران بە زیاتربوونی دوو میلیۆن و ٧٦٠ هەزار بێکار گەیشتووەتە ٣٦ میلیۆن و ٧١٥ هەزار کەس.

هەروەها لەو ئامارەی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕێژیمداهاتووە لەو ڕێژەیە یەک میلیۆن و ٢٩٦ هەزار کەس پیاو و ٤٦٤ هەزار کەسیش ژن بووە.

پێشتر ئەو ناوەندەی ڕێژیم لە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵدا بڵاوی کردبووەوە لە نزیک بە دوو میلیۆن و ٨٠٠ هەزار هەتا شەش میلیۆن کەس لە ئێراندا بەهۆی کۆرۆناوە بێکار بوونە.