کوردستان میدیا

یەکشەممە 25ی رەزبەر 2721
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندی "پێن" لە ئاڵمان بەرهەمی دوو نووسەری کوردی چاپ و بڵاو کردەوە

10:27 - 21 رەزبەر 2721

ڕێکخراوی "پێن" بەرهەمی دوو نووسەری کوردی کرماشانیی بە ناوی "ژیار جەهانفەرد و ئانیسا جەعفەری ‌مێهر" چاپ و بڵاو کردووەتەوە.

ئە و دوو بەرهەمەی ئەو ناوەندە چاپی کردووە بریتین لە: "شەوی بێ‌ کۆتایی کەهروبایی، دەنگەلێک لە تاراوگەوە و سەرە لاسەنگەکان".

"ژیار جەهانفەرد" ئەندامی ناوەندی "پێنـ"ی کورد و "پێنـ"ی ئاڵمانه، ئەم نووسەرە چەندین جار لە ئێران و لە تورکیا لەسەر پرسی کورد دەسبەسەر کراوە.

"ئانیسا جەعفەری ‌مێهر" خاوەنی یەکێک لەو بەرهەمانەیە و خەڵکی "شاباد"ی "کرماشانـ"ـە و زمانناسیی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات خوێندووە.

ناوبراو دوو ساڵ پێش ئێستا لەلایەن ئیتلاعاتی سپای  پاسدارانەوە دەسبەسەر کرابوو و ساڵی ڕابردووش جارێکی دیکە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری کرماشان دەسبەسەر کرابوو.