بازاڕی بوورس بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دیسانەوە دابەزینی بەخۆوە بینی و ناڕەزایەتیی بەرینی پشکدارانی لێکەوتەوە.
پشکدارانی بوورس بە درووشمی " مەرگ بەر ڕووحانی" و "بێ شەرەف، بێ شەرەف" ئەو پەڕی ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی و ئاڵای ڕێکخراوی بوورسیان لە تاران هێنایە خوارەوە.
دابەزینی بازاڕی بوورس لەحاڵێکدایە کە کاربەدەستانی ڕێژیم بە شێوەیەکی بەرنامە بۆداڕێژراو بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمیی بوودجەی شیرکەتەکانی سەر بە خۆیان، بە پرۆپاگەندەی درۆیین خەڵکیان هاندا لە بازاڕی بوورسدا سەرمایەگوزاری بکەن.
لە ماوەی چەند ڕۆژۆی ڕابردوو "مامۆستایان، خانەنشینکراوان، پەرەستاران، کرێکاران" لە کوردستان و ئێران کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان دژ بە ڕێژیم ئەنجام داوە.