کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتیی جووتیاران بەنیسبەت بەرزبوونەوەی نرخی دروێنەی وێنجە

11:59 - 5 بانەمەڕ 2721

بەشێک لە جووتیارانی بەرهەمهێنەری گیای "وێنجە" لە "دەڕەشار" سەر بە پارێزگای "ئیلام" بەهۆی هەڵکشانی لەڕادەبەدەی نرخی ئەو بەرهەمە، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

بەپێی وتەی جووتیاران، نرخی وێنجەی درواو لە هەر هێکتاردا کە پێشتر ٢٥٠ هەزار تمەن بووه ئێستا گەیشتووەتە ٦٠٠ هەزار تمەن و نرخی بەستەبەندی لە ٣ هەزار بە ٨ هەزار تمەن گەیشتووه.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە نرخی فرۆشتنی وێنجە وەک ساڵی ڕابردوو بەرز نەبووەتەوە.

ئەو کێشەیە بووەتە هۆی ناڕەزایەتیی بەشێک لە جووتیاران و داوایان لە "جەهادی کشاوەرزی" کردووە، لە پێوەندی بە هەڵکشانی نرخ و نەبوونی چاوەدێری ڕوونکردنەوە بدات.