کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتیی خانەنشینکراوانی دابینکردنی کۆمەڵایەتی و ماڵخوراوان لە چەندین شاری ئێران بەردەوامە

12:45 - 2 جۆزەردان 2722

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، لە چەندین شاری ئێران ناڕەزایەتیی خانەنشینکراوان و ماڵخوراوان بەڕێوە چوو.

خانەنشینکراوانی دابینکردنی کۆمەڵایەتی لە شارەکانی "تەورێز، ئەراک، ئەهواز، قەزوین و کرمان" و خانەنشینکراوان و ماڵخوراوان لە شاری تاران ناڕەزایەتییان دەربڕی و داوای پێڕاگەیشتن بە دۆخی خراپی کاری و مووچەی کەمی مانگانەیان کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١ی جۆزەردانی ١٤٠١، کۆمەڵێک لە ماڵخوراوانی شیرکەتی "نگین خودرو و ئەیرتوویا" لە بەردەم دادسەرای گشتیی شاری تاران کۆ بوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

ئەوان لەبابەت تەحویلنەدانی ماشین و کڵاوبەرداری لەلایەن ئەو شیرکەتەوە و خورانی پارەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و داوای مافەکانی خۆیان کردووە.