
خانەنشینکراوانی ئیدارەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی و دروستکردنی پۆڵا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان لە چەندین شار بەڕێوە برد.
کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی خانەنشینکراوانی ئیدارەی دەستەبەرکردنی کۆمەڵایەتی کە لە سەرەتای مانگی بەفرانبارەوە دەستی پێکردووە و لە ئێستاشدا لە زۆربەی شارەکانی کوردستان و ئێران هەر بەردەوامە.
خانەنشینکراوان لە زۆربەی پارێزگاکانی وەکوو قەزوین، ڕەشت، کرمان، کرماشان، خوڕەماوا، ئەراک، شووشتەر و چەندین شاری دیکە هاتوونەتە سەر شەقام و داوای دابینکردنی مافەکانی خۆیانیان کردووە.
خانەنشینکراوان لەو کۆبوونەوانەدا لەهەمبەر پرۆژەیاسای وێکچوونی مافەکان و هەژاریی خانەنشینکراوان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
خانەنشینکراوان هەروەها داوای زیادکردنی مووچەی خانەنشینی بۆ ١٢ ملیۆن تمەن، بیمەی دەرمانی بە خۆڕایی، دانەوەی قەرزەکانی دەسەڵات بە ڕێکخراوی دەستەبەرکردنی کۆمەڵایەتی و بەشداریی خانەنشینکراوان لە هەیئەت ئومەنای ئەو ڕێکخراوە و لابردنی دانانی جیاوازی نێوان خانەنشینکراوانیان کردووە.
هاوکات کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی کارگەی دروستکردنی پۆڵا لە پارێزگاکانی خووزستان، ئیسفەهان و تاران لەهەمبەر دۆخی خراپی خانەنشینان و دابیننەکرانی مافەکانیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.