کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتیی خەڵکی شنۆ و پیرانشار سەبارەت بە ئاوی خواردنەوە

12:14 - 9 بانەمەڕ 2721

لە گەڕەکی "ئەمیر ئاباد" سەر بە شاری شنۆ ئاوی خواردنەوەیان زۆر پیسە و خەڵک بە سەختی دەتوانن کەڵکی لێوەربگرن.

هاووڵاتییان چەندین جار داویان لە کاربەدەسانی پەیوەندیدار کردووە کێشەی ئاویان بۆ چارەسەر بکەن بەڵام هەتا هێستا هیچ وڵامێکیان پێنەدراوەتەوە.

هەر لەو پێوەندییەوەدا لە گەڕەکی "بەهارستانـ"ـی پیرانشار دانیشتوانی ئەو گەڕەکە ناڕەزایەتیی خۆیان بەنیسبەت چارەسەرنەکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوەی ئەو گەڕەکە دەربڕیوە.

هاووڵاتییان باسیان لەوە کردووە ئێمە خەڵکی گەڕەکی بەهارستان بەردەوام لەگەڵ کێشەی بێ ئاوی بەرەوڕووینە و هێستا بۆمان ڕوون نەبووەتەوە کە ئاوی ئەو گەڕەکە سەر بە شاری پیرانشارە یا شیناوێ.

هاوکات هاووڵاتییان وتوویانە بۆ ئێمە ڕوون نییە کە دەێهیاری دەبێ کێشەی ئاومان بۆ چارەسەر بکات یا شارەداری.