کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتیی خەڵکی ناوچەی شاروێران لە نەخۆشخانەی گوێگتەپەی مەهاباد

18:49 - 30 گەلاوێژ 2721

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" خەڵکی ناوچەی شاروێران، ناڕەزایەتیی خۆیان لە کاربەدەستانی نەخۆشخانەی گوێگتەپەی دەربڕیوە.

بەپێی ئەو هەواڵە ماوەی چەند حەوتوویە بەرپرسانی ئەو بنکەیە بۆ خۆشیرینکردن تەنیا واکسەنی ئێرانی کە هیچ بڕوانامەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی ( WHO) نییە، بۆ خەڵک دێنن و خەڵکیش بە کوتانی ئەو واکسەنەی ڕازی نیین.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە لە بنکەکانی دیکەی کوتانی واکسەن لە مەهاباد، هەر دوو واکسەنی ئێرانی و چینی هەیە و زۆربەی زۆری خەڵک هەر واکسەنی ''سینۆفارم'' لە خۆیان دەدەن.

خەڵکی ناوچەی شاروێران لە کاربەدەستانی ئەو بنکەیە کە دەرمان زیاتر لە نرخی دیاریکراو بە خەڵک دەفرۆشن ناڕەزایەتیان دەربڕیوە.

هەروەها خەڵکی ئەو ناوچەیە بەنیسبەت ئەوەیکە کاربەدستانی ئەو نەخوشخانەیە زۆر درەنگتر لە کاتی دیاریکراودا دێنە سەر کار و زۆر زووتریش نەخۆشخانە بەجێ دەهێڵن و بە هیچ شێوازێک وڵامی خەڵک نادەنەوە و خەڵک ناڕەزایەتیان دەربڕیوە.

لەلایەکی دیکەوە بۆ تاقیکاریی کۆرۆنا، خەڵک لە گوندە دوردەستەکانەوە ڕوو لە نەخۆشخانەی گوێکتەپە دەکەن، بەڵام کاربەدەستان بە درۆکردن و بە بیانووی تێکچوونی دەزگاکان وڵامی خەڵک نادەنەوە.