کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتیی مامۆستایان لە کوردستان و ئێراندا بەردەوامە

11:39 - 9 رێبەندان 2721

ناڕەزایەتیی مامۆستایان لەهەمبەر جێبەجێنەکردنی داخوازییەکانیان لە زۆربەی شارەکانی کوردستان و ئێران بەردەوامە.

ئەمڕۆ بۆ ماوەی دوو ڕۆژ مامۆستایانی قوتابخانەکانی ئێران و کوردستان بەهۆی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان مان دەگرن.

مانگرتنی مامۆستایان لە ئێراندا سەرەتا لە "بانەمەڕی ١٣٩٧"ی هەتاوی دەستی پێکرد و لە "ڕەزبەر و خەزەڵوەر"ی ئەمساڵدا دووپاتە بووەوە.

لەو مانگرتنانەدا چەندین مامۆستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان کران.

مانگرتنی مامۆستایان، پشتیوانی قوتابیان و خوێندکارانی بە دوای خۆیدا هێنا.

"کەمی مووچە"، "نەبوونی ئەمنییەتی کار"، "بیمەنەکردن"، "دامەزراندنی کۆمەڵێک خوێندکاری تازەکار وەکوو مامۆستا و زیندانیکردنی کۆمەڵێک مامۆستا لەو کێشانە بوون کە ناڕەزایەتیی مامۆستایانی لێکەوتەوە.

لە ئێستاشدا ناڕەزایەتیی مامۆستایان بەهۆی جێبەجێنەکردنی داخوازییەکانیان، گوشارهێنانی زیاتری ڕێژیم و پێشێلکردنی مافە یاساییەکانیان، لە زۆربەی شارەکانی کوردستان وەکوو بۆکان، سەقز، مەریوان، سنە، کرماشان و ئیلام بەردەوامیی هەیە.